fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

لیبیا و کۆرۆنا.. کاتێک جەنگ دەبێتە هۆى ڕێگری لە گواستنەوەى ڤایرۆس

14:48 چوار شه‌ممه‌ 11 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بیروڕایەکى باو لەناو بەشێکى زۆر لە دانیشتوانى لیبیا بڵاوبووەتەوە لەبارەى ئەوەى شەڕى ناوخۆى ئەو وڵاتە کە بووەتە هۆى داخستنى فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان، یارمەتیدەرێکى گەورە بووە بۆ نەگواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ وڵاتەکەیان لەکاتێکدا بەشى زۆرى وڵاتانى جیهانى گرتووەتەوە .

.

تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوون بەو ڤایرۆسە لە لیبیا تۆمارنەکراوە، بەپێی وتەى بنکەى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان، سەرەڕاى ئەوەى ڤایرۆسەکە لە سەرجەم وڵاتانى دراوسێی لیبیا بڵاوبوەتەوە.

.

موئەیەد عیساوى گەنجێکى خوێندکارى زانکۆ لەکاتى سەیرکردنى یارییەکانى لوتکەى خولى تۆپى پێی ئیتاڵیا، لەناو یەکێک لە قاوەخانە قەرەباڵغەکانى تەرابلوس بە فرانس پرێسى وتووە “لە لیبیا هەموومان سەلامەتین، پایتەختەکەى ئێمە لەرووى سەربازییەوە گەمارۆدراوە و زۆربەى خاڵە سنوری و فڕۆکەخانەکان داخراون، بۆیە ناترسین  لە گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا”.

.

لاى خۆیەوە، زیا عەبدولکەریم پزیشکى دان پێیوایە، مامەڵەکردنى خەڵک بەو شێوەیە لەگەڵ کۆرۆنا سودى هەیە بۆ کەمکردنەوەى ترس لەسەر توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە.

.

وتیشى، “بەڵام نەبوونى ترسی ماناى ئەوە نییە رێکارەکانى خۆپارێزى نەگیرێتە بەر لەرێگەى گەشتنەکردن و دورکەوتنەوە لە گردبوونەوە”.

.

سەنتەرى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان کە سەنتەرێکى حکومییە لە لیبیا رێوشوێنەکانى خۆپارێزى گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەر حاڵەتێکى چاوەڕوانکراو.

.

بەدرەدین نەجار بەرێوەبەرى سەنتەرەکە دەڵێت “هیچ حاڵەتێکى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، بەرنامەیەکى پێشوەختەمان داناوە بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى تەندروستى، بەتایبەتى لە دەروازە وشکانى و ئاسمانیەکان”.

.

وتیشى، “ڤایرۆسەکە لەدەوروبەرى لیبیا و لەهەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە، بەتایبەتى لە وڵاتانى دراوسێ، بۆیە پێویستە سەرنجمان بخەیە سەر مەترسییەکان بەتایبەتى لەسەر سنورەکان”.

.

بەشێک لە وڵاتانى دراوسێی لیبیا، قەدەغەى هاتوچۆیان ڕاگرتووە، بەڵام بەدرەدین نەجار دەلێت تا ئیستا رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەو بارەیەوە رێنمایی پێنەداون، لەگەڵ ئەوەشدا رێنماییان داوەتە هاوڵاتیان کە نەچنە وڵاتانى دراوسێ، لەحاڵەتى زۆر پێویستدا نەبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل