Shadow Shadow

لۆ پاریسیان: نێیمار بیرۆکەی گۆڕیوە و لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە

18:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامە فەڕەنسییەکان گواستنەوەی نێیماری یاریزانی پاریس سانجێرمان بۆ بەرشەلۆنە شکستی هێناوە و یاریزانەکە لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.

.

ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانى فەڕەنسى ڕایگەیاندووە، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان لەبارەی گواستنەوەی نێیمار ئەنجامنەدراوە و یاریزانە بەڕازیلیەکەش بۆچوونی خۆی گۆڕیوە.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، نێیمار ڕازیبووە ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و لە پاریس بمێنێتەوە و لە وەرزی داهاتوودا بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.

.

لۆ پاریسیان ئاماژەی بەوەشكردووە، نیمار دەگەڕێتەوە بەڕازیل و بەشداری دوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەی دەکات، هەروەها لە 22ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە فەڕەنسا و بەرامبەر لیۆن لە خولی فەڕەنسادا یاری دەکات، واتە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشدار نابێت کە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل