fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لۆبی سێکتەری نەوتی هەرێمی کوردستان بە دوای کاندیدی خۆی لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا دەگەڕێت؟ [تایبه‌ت]

20:50 چوار شه‌ممه‌ 19 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

هەرچەندە لە ماوەی سێ هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کاندیدی لۆبی دەسەڵاتی هەرێم و سێکتەری نەوتەکەی هەمیشە پاڵێوراوی پارتی کۆماری بوون و لە ڕێی ڕێکخراوی ئەمریکای پارتە کوردییەکانەوە هانی هاووڵاتیانی بە ڕەگەز کوردی دانیشتووی ئەمریکایان داوە کە دەنگ بۆ پاڵێوراوی کۆمارییەکان بدەن، هەر لە جۆن مەکەین ەوە، بۆ میت ڕامنی و تا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، بەڵام پێدەچێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا، ئەم لۆبییە لە گەڕاندا بێت بە دوای کاندید دا لەناو هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتەکانیشدا.

.

لە ڕاپۆرتێکی The Daily Beastی ئەمریکیدا هاتووە کە سەرەتای ئەم مانگە (شوبات) کۆبوونەوەیەک ساز دراوە بۆ هەندێک لە گەورە پشتگیریکارەکان بۆ (پیت بودەجیج) کە یەکێکە لە کاندیدەکانی پێشبڕکێی ناوخۆیی پارتی دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ئەمساڵی ئەمریکادا.

.

یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە، (پیتەر گاڵبرایت)ە کە نوسەرێکی ناودارە وکوڕی زانای ئابووریناسی ئەمریکی جۆن کێنیث گاڵبرایت ەو لەسەر دۆزی کورد و پاشەڕۆژی عێراق نووسینی هەیە.

لۆبی سێکتەری نەوتی هەرێمی کوردستان بە دوای کاندیدی خۆی لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا دەگەڕێت؟ [تایبه‌ت]

.

ناوبراو پێشتر باڵوێزی ئەمریکا بووە لە خۆرهەڵاتی باشووری ئاسیا و لە دوای ڕووخانی سەدامیش لە عێراق، لە لایەن حیزبە کوردییەکانەوە وەک ڕاوێژکارێک لە پڕۆژەی داڕشتنی دەستووری عێراقدا دانراوە و یەکێک بووە لەوانەی هەوڵی داپچڕاندنی دەسەڵاتی زیاتریان لە دەستوری عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان لە بواری نەوتدا داوە. 

.

گاڵبرایت وەک ڕاوێژکارێکی خۆبەخش خۆی ناساندبوو ڕەتیکردبووەوە کە هیچ داهاتێکی لە هەر یەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەدەستهێنا بێت، بەڵام دواتر دەرکەوت کە لەکاتی ڕاوێژکاریەکانیدا لە ژێرەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی بیری نەوتی کوردستانی دەکرد و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە دەیان ملیۆن دۆلاری لەم سەودا و مامەڵەیە، دەستکەوتبێت. 

.

نووسەر و بنکۆڵکاری ئابوری ئەمریکی (نەیۆمی کلاین)، لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەلەفزیۆنی MSNBC ی ئەمریکی، ساڵی 2009 دا ئاشکرای کرد کە لە پاداشتی کارەکانی بۆ حیزبە دەسەڵاتدارە کوردەکان 5٪ ی موڵکایەتیی بیرە نەوتێکی لە هەرێمی کوردستان پێبەخشراوە.

.

بەوپێیەی کە لە پۆرتەکەی سەرەتای ئەم مانگەی  The Daily Beast دا تەنها وەک خاوەن مێژوویەک لە کارکردن بۆ دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا باس کراوە، پێدەچێت ئێستەیش (گاڵبرایت) پارەی هاووڵاتیانی کوردی ئەمریکیی پابەند بە لۆبیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بۆ (پیت بودەجیج) کۆ بکاتەوە بە نیازی سەرخستنی لە دەنگدانی ناوخۆیی پارتی دێمۆکراتەکانی ئەمریکادا. 

.

(پیت بودەجیج) نزیکترین پاڵێوراوەکانی دێمۆکراتەکانە لە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا و لە هەموویان زیاتر پارەی دەوڵەمەندەکانی ئەمریکای بۆ دەچێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل