fbpx
Shadow Shadow

له‌ گه‌رمیان 34 وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی داخراون.. چۆن دەستکاری بەنزینیان کردووە؟

15:53 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – دڵشاد سەید عەلی

له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆی خراپی كوالیه‌تی به‌نزینه‌وه‌ 34 به‌نزینخانه‌ داخراون و سزادراون، بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، له‌ ناوخۆی كوردستاندا ده‌سكاری جۆری سوته‌مه‌نیه‌كان ده‌كرێت .

یادگار فه‌تاح، بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به‌ ناس كوردی ڕاگەیاند، “ئەو 34 وێستگەیە نه‌وت و به‌نزینی خراپیان داوه‌ به ‌هاوڵاتیان .”

.

یادگار فەتاح وتیشی، “له‌ ده‌روازه‌كان به‌بێ پشكنین هیچ سوته‌مه‌نیه‌ك تێپەڕنابێت و ئه‌وه‌ی شیاو بێت ڕێگەی پێ دەدرێت و ئه‌وه‌شی خراپ بێت دەیگەڕێنینەوە بۆ ئێران، به‌ڵام كه‌ دێته‌ ناوشار به‌تایبه‌ت له‌ سلیمانی عه‌مباری زۆر هه‌یه‌ و له‌وێ دەستکاری ده‌كرێت و نه‌وت و هه‌ندێ مودای تری تیكه‌ڵده‌كرێت ”

لەبارەى شێواز و چۆنیەتی دەستکاری و گۆڕینی جۆرێتی بەنزینەکە، هونەر شێخ لەنگەری، چالاکوانی بواری نەوت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “هەندێک لە بەنزینخانەکان بەنزین و نەوت تێکەڵ دەکەن، هەندێکیان 200 لیتر بەنزینی محەسەن و 100 لیتر نۆرماڵ تێکەڵ دەکەن و لە بازاڕدا بە نرخی محەسەن دەیفرۆشن.”

.

دەشڵێت، “بەنزینی نۆرماڵ ئۆکتانی نزمە و لە وەرزی هاویندا بەکارنایەت، بەڵام بەشێک لە بەنزینخانەکان ئەو بەنزینە تێکەڵی بەنزینی محەسەن دەکەن و بە نرخی محەسەن دەیفرۆشن.”

به ‌به‌رده‌وامی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان لە هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ جارێك ده‌چێته‌ سه‌ر بەنزینخانەکان و پشكنیان بۆ ده‌كرێت و هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك شیاو نه‌بێت سزای دەدەن و بەنزینەکەشی پێ بەتاڵ دەکەن.

.

سه‌باره‌ت به‌ بونی به‌نزینخانه‌ی نایاسایی له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان  ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “له‌ سنوری گه‌رمیان زیاتر له‌ 50 به‌نزینخانه‌ی نایاسایی هەن، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان پشكنیان بۆ ده‌كه‌ین و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی باش بده‌ن به‌ خه‌ڵك “

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل