fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

له‌ دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌دا به‌فر له‌شاری به‌غدا باری [ڤیدیۆ] 

10:22 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

له‌ دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌بێت شاره‌كه‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یبینیوه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) له‌شاری به‌غدا به‌فر باری. 

.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی كه‌ ڕووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌، به‌فر له‌شاری به‌غدا باری و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی سه‌رسام كرد، چونكه‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه‌ له‌و شاره‌دا به‌فر نه‌باریوه‌. 

.

پێشتر ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ “شه‌پۆلێكی سه‌رما له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه‌ وڵاتی عێراق ده‌گرێته‌وه‌”. 

.

عامر جابری، وته‌بێژی ده‌سته‌كه به‌میدیاكانی عێراقی وت “شه‌پۆلی سه‌رماكه‌ ماوه‌ی 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت هه‌تا رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل