fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی داعش له‌ خانه‌قین راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌‌  

08:51 سێ شه‌ممه‌ 18 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان ده‌ستپێكردووه‌ له‌ قه‌زای خانه‌قین بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان له‌و قه‌زایه‌ ئه‌نجامدا”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “ده‌ستمان كردووه‌ به‌ پشكنینی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر لیوای 20ی قه‌زای خانه‌قین له‌ پارێزگای دیاله‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه”‌.

.

دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی قه‌زاكه‌ و هه‌تا ئێستا ئاماری فه‌رمی زیانه‌كان نه‌زانراوه‌ و رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل