fbpx
Shadow Shadow

له‌م ساڵدا  زیاتر لە هه‌شت هه‌زار كه‌یسى گه‌نده‌ڵى ڕە‌وانه‌ى دادگاكانی عێراق كراون

14:49 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونەوەى گه‌نده‌ڵى عێراق ئاشكراى کرد، له‌م ساڵدا زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌یه‌نراونه‌ته‌ دادگاكان سه‌رۆك وه‌زیرانیش یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بەپه‌له‌ى كه‌یسه‌كان به‌پێویست ده‌زانێت.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ئابى 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، وەک سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونەوەى گه‌نده‌ڵى سه‌رپه‌رشتى حه‌وته‌مین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى كردووە.

.

لە کۆبوونەوەکەدا  جه‌خت له‌سه‌ر به‌خێرایى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى گه‌یه‌نراونه‌ته‌ دادگاكان كراوه‌ته‌وه‌.

.

گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست بۆ به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى و چاودێرى كردنى ده‌زگاكانى جێبه‌جێكردن و دادوه‌رى و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ڕاده‌ستیان كراوه‌، گرنگترین پرسى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بووە.

.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ئاشكراشى كردووه‌، ئه‌و دۆسییانه‌ى كه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى  له‌م ساڵدا ڕە‌وانه‌ى دادگا پسپۆڕەكانى كردووه‌ ژماره‌یان هەشت هه‌زار و 824  دۆسیه‌یه‌، به‌ڵام له‌ 5 هه‌زار و 847 دۆسیه‌دا كورتكراونه‌ته‌وه‌ و بۆ سه‌رجه‌م دادگاكان ڕە‌وانه‌كراون‌.

.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى، جه‌خیشتى له‌سه‌ر ڕۆڵى دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌یسانه‌ كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێویستى زانیوه‌ خێرا كاریان تێدا بكرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل