fbpx
Shadow Shadow

له‌ماوه‌ى تەنها چوار ڕۆژدا نزیكه‌ى چوار هه‌زار فێرژنى نوێى ئایفۆن فڕۆشراوه‌

18:19 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس كورد–ئەحمەد مستەفا

 

له‌ماوه‌ى چوار ڕۆژدا نزیكه‌ى چوار هه‌زار فێرژنى نوێى ئایفۆن له‌ بازاڕە‌كانى هه‌رێمى كوردستان فڕۆشراوه‌ و به‌شێك له‌ به‌رهەمە‌كانى دیكه‌ى ئه‌پڵ 100 دۆلار له‌ نرخیان دابەزیوە‌.

.

هه‌ڵۆ حه‌مه ‌نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى فڕۆشتن له‌ كۆمپانیاى ئه‌سێ به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، كۆمپانیاى ئه‌پڵ تێبینى و داواكانى به‌كارهێنه‌رانى له‌ ئایفۆنى 11 ڕەچاو كردووه‌ و گرنگى داوه‌ به‌ كوالێتى كامێرا و بارگاوى مۆبایل و خێراتربوونى پڕۆسێسى ناو سیستم و ئه‌پ و به‌رهه‌مه‌كانى.

.

وتیشى، به‌ته‌نها له‌ كۆمپانیاكه‌ى ئه‌وان و له‌ ماوه‌ى چوار ڕۆژى خستنه‌ بازاڕى به‌رهه‌مه‌كه‌دا، زیاتر سێ هه‌زارو 200 دانه‌ى لێفڕۆشراوه‌ و ئێستاش داواكارى هه‌یه‌ و زیاتر به‌كارهێنه‌ران ده‌یانه‌وێت ئایفۆن 11ى ماكس وه‌ده‌ستبخه‌ن، چونكه‌ ئه‌پڵ زیاتر گۆڕانكارییه‌كانى له‌ ماكسدا كردووه‌.

.

بەوتەى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى فڕۆشتن له‌ كۆمپانیاى ئه‌سێ،  له‌ئێستادا له‌ بازاڕ نرخه‌كان له‌ هه‌زار و سه‌د و هه‌شتا دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بۆ مۆدیڵه‌ به‌رزه‌كان و به‌رهەمە‌ نوێكانى دیكه‌ى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ نرخى به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ى ئایفۆن 100 دۆلار دابەزێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل