Shadow Shadow

له‌دوای “موزایه‌ده‌”كه‌ی شاسوارعەبدولواحید، حكومه‌ت پاره‌ی‌ بۆ ئاودانی سەوزاییەکانی سلێمانی دابین كرد

18:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ ئاو‌دانی باخچە و سەوزاییەکانی شەقامەکانی سلێمانی دابینکرد.

.

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەكو وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە چوار ملیار دینارمان بۆ ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی شەقامەکانی سلێمانی دابینکردووە”..

.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوەش ئەو گرفتەی پێشتر هەبوو لە ئاودانی سەوزاییەكان، چارەسەر دەبێت.

.

دابینکردنی ئەو پارەیە لەکاتێکدایە، بەهۆی نوێنەكردنەوەی گرێبەستی كاركردنی ئەو كۆمپانیایانەی سەوزاییەكانی سلێمانی ئاودەدەن، چەند رۆژێكە گرفت و كێشه‌ لە ئاودانیان دروست بووە و بەوهۆیەوە شه‌وی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك له‌ژێر ناوی (ئه‌م موزایه‌ده‌شمان لێ قبوڵ بكه‌ن)، دابینكردنی 100 تانكه‌ر ئاوی بۆ ئاودانی سه‌وزاییه‌كانی شاری سلێمانی، راگه‌یاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل