fbpx
Shadow Shadow

"بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق"

له‌برى سەرۆکوەزیرانى عێراق قاسم سوله‌یمانى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منی كردووه

14:10 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسێکى جیهانى ئاشكرایكردووه‌، قاسم سوله‌یمانى له‌برى عه‌بدولمه‌هدى له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منیى عێراقدا ئاماده‌ بوه‌، به‌ڵێنیشیداوه‌ خۆپیشانده‌ران سه‌ركوت بكات، به‌ڵام تا ئێستا له‌ به‌ڵێنه‌كه‌ى شكستى هێناوه‌.

,

ئاژانسى ئەسیۆشەید پرێس له‌ ڕاپۆرتێکیدا باسی لەوە کردووە: “قاسم سوله‌یمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودس له‌برى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منیى و سەربازى عێراقدا ئاماده‌ بوه‌، به‌ڵێنیشیداوه‌ خۆپیشانده‌ران سه‌ركوت بكات، به‌ڵام تا ئێستا له‌ به‌ڵێنه‌كه‌ى شكستى هێناوه”‌.

,

ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە: “به‌هۆى لاوازى نوێنه‌ره‌كانییه‌وه‌ ئێران باڵادەستى خۆى له‌ عێراق و لوبنان دەدۆڕێنێت، بۆیە ‘ئەندازیارى ئەمنیی ئێرانى’ ناردووە بۆ عێراق”.

,

له ‌ڕاپۆرته‌كەیدا ئاژانسەکە ئەوەشى ئاشكراكردووە، پاش ڕۆژێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق، قاسم سولەیمانى شه‌وێكى ده‌ره‌نگ وه‌خت به‌ هێلیكۆپته‌رێك گه‌یشتوه‌ته‌ ناوچه‌ى سه‌وز و ئەو کۆبوونەوەیەى ئەنجامداوە.

,

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌منی، کە ناویان بۆ ئاژانسه‌كه‌ ئاشکرانەکردووە، قاسم سوله‌یمانى به‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منیى عێراقى ووتوه‌ “ئێمه‌ وه‌ك ئێران ده‌زانین چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ین، ئه‌م دۆخه‌ له‌ئێرانیش ڕوویداوه‌ به‌ڵام كۆنترۆڵمان كردووه‌”.

,

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، به‌ خێرایی گه‌یشتنى قاسم سوله‌یمانى بۆ ناوچه‌كه،‌ ترس و نیگه‌رانى تاران ده‌گه‌یه‌نێت له‌ سه‌رهه‌ڵدانەوەى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ‌له ‌زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق، تەنانەت داواكارى خۆپیشانده‌رانیش گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ى كه‌ داوا له ‌ئێران بكه‌ن ده‌ستوه‌ردانه‌كانى له ‌ناوچه‌كه‌دا ڕابگرێت.

,

ئەسیۆشەید پرێس ئاماژەى بەوەشکردووە: “له‌گه‌ڵ گه‌وەرەبوونى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا، چه‌ندین خه‌ڵكى ده‌موچاوپێچراو و دەمامک ڕه‌ش، له ‌به‌رده‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە ئەبیندران بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران، گازى فرمێسك ڕێژیان ده‌هاویشت و خه‌ڵكیش باسیان له‌وه‌ ده‌كرد نازانن ئەو کەسانە کێن، پێده‌چێت ئێرانى بوبن”.

,

لاى خۆشیەوە هیشام هیشامى، شاره‌زاى ئه‌منیى عێراق به ‌ئاژانسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌: “ئێران له‌ خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ده‌ترسێت، چونكه‌ ئه‌و بە درێژایی 16 ساڵ ده‌ستكەوتى له ‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانى وڵاتەکە هەبوە”.

,

ئاماژه‌ى بەوەشکرد، ئێران نایه‌وێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له‌ناوبچن بۆیه‌ له‌ڕێگه‌ى ئه‌و حیزبانه‌وه‌ هه‌وڵیدا خۆپیشاندانەكان سه‌ركوت بكات به‌و ڕێگایانه‌ى كه‌ خۆى بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشاندان به‌كاریانده‌هێنێت.

,

ئەو ڕاپۆرتەى ئەسیۆشەید پرێس چه‌ند كاتژمێرێك پاش وته‌كانى عه‌لى خامنەئى هات، کە ڕایگەیاند خۆپیشاندانەکانى عێراق و لوبنان ده‌ستى ئه‌مریكایان له‌ پشته‌وه‌یه.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل