fbpx
Shadow Shadow

قەرز دەدەنە هاووڵاتیانى عێراق و هەرێم

لقى بانکەکانى ئێران لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەکرێنەوە

09:05 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ئابڵوقانەی لەسەریەتی ژمارەیەک بانکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکاتەوە و هەروەها پەیوەندییە کشتوکاڵییەکانیشی بەهێزتر بکات.

.

ماوەی چەند ڕۆژێکە نەسروڵا ڕەشنود، سەرکونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر گەڕێکی سەردانکردنی بۆ لای بەشیک لەلایەنى سیاسی و حکومییەکان دەستپێکردوە و لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ (سێشەممە، 23ی ئەیلولی 2019) ، سەرکونسوڵ و وەفدی کونسڵخانەی ئێران لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم کۆبوونەوە.

.

دەربارەی ئامانجی سەردانەکە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند”لە دیدارەکەدا باس لە هاتنی ژمارەیەک کۆمپانیا و بانکی کشتوکاڵی ئێران بۆ کوردستان کراوە بە مەبەستی هێنانی ئامێر و کەرەستە و پێداویستی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و فرۆشتنی ئەو کەرەستانە بە قەرزی درێژخایەن بە جوتیارانی کوردستان، کراوە و قەرزی فرۆشتنەکەش لەلایەن بانکە کشتوکاڵییەکانی ئێرانەوە دەستەبەر بکرێت”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوکەى وەزیرى کشتوکال، نەسروڵا ڕەشنود، کونسوڵی ئێران ئاماژەى بەوە کردووە وڵاتەکەى لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتوونەتە لێکگەیشتن لە بارەی کردنەوەی لقی بانکەکانی ئێران لە عێراق”.

.

بێگەر تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە “لە دیدارەکەدا باس لەوەش کراوە کە کارگەیەکی دروستکردنی پەین و هەروەها کێڵگەیەکی کشتوکاڵی نموونەیی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەک و جووتیارانی کوردستان چاوی لێ بکەن و سوود لەو ئەزموونە وەربگرن”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن ئەمریکاوە ئابڵوقەی ئابوری خراوەتە سەر ئێران و سەرجەم بانکەکانی ئەو وڵاتە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل