fbpx
Shadow Shadow

لایەنە کوردییەکان سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان دیاریدەکەن

12:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لایەنە کوردییەکان ئەمڕۆ بۆ جارى دووەم کۆدەبنەوە، بۆ دیاریکردنى سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق.

.

زمناکۆ جەلال، بەرپرسی ژورى هەڵبژاردنى گۆڕان و ئەندامى شاندى گۆڕان بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند “ئەمڕۆ یەکشەممە 29ى ئەیلولى 2019، کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی دیاریکردنى سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە”.

.

وتیشى “لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە دیاریدەکرێت، بۆ ئەوەى رێوشوێنە ئیداریی و سیاسیەکان جێبەجێ بکات، لەکاتێکى تردا سەرۆکى لیستەکە دیاریدەکرێت”.

.

لەبارەى ئەوەى کێ دەبێتە سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە، زمناکۆ جەلال باسى لەوەکرد، تا ئێستا هیچ ناوێک باسنەکراوە.

.

دوێنێ شەممە نۆ حزبى کوردستانى لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى لەژێر ناوى “هاوپەیمانى کوردستانی” بەشداری هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین بکەن.

.

بڕیارە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە نیسانى ساڵى داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل