fbpx
Shadow Shadow

فازڵ میرانی: قاسم سولەیمانی دۆستی کورد بوو

لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر

12:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەشێک لە حزبە کوردییەکانی هەرێم بەشداری لە پرسەی قاسم سولەیمانیان لە کۆنسوڵگەری ئێران لە هەولێر کرد و لە لێدوانێکیدا، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، “قاسم سولەیمانی دۆستی کورد بوو”.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، پرسەی قاسم سولەیمانی لە کونسوڵگەری ئێران لە هەولێر بەڕێوەچێت و هەریەک لە پارتی، یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی لەڕێگەی شاندی تایبەتەوە بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

.

لە لێدوانێکیدا، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “قاسم سولەیمانی دۆستی کورد بووە و  بەردەوام لە قۆناغە جیاجیاکاندا ڕۆڵی باشی گێڕاوە و بەتایبەتی لە شەڕی داعشدا هاوکارییەکی زۆری هەرێم و عێراقی کردووە”.

.

وتیشی: “پیاوی گەورە دەبێتە مایەی ئاشتی بۆ گەلەکەی و خەڵکی دیکەش، بۆیە هیوادارین لە دەستدانی ئەمانە ببێتە مایەی جێبەجێبوونی ئامانجە ئاشتییەکان و عێراقیش نەبێتە مەیدانی جەنگی وڵاتان، چونکە چیتر بەرگەی شەڕی دیکە ناکرێت.

.

وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراق بیر لە چارەسەرکردنی کێشەی ژیانی خۆپیشاندەران بکاتەوە و دۆخێکی ئەمنی گونجاویان بۆ دروست بکات و هەمووان پێکەوە ئاشت ببنەوە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل