fbpx
Shadow Shadow

لایەنە سیاسیەکان لەسەر پێکهێنانى ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە رێککەوتن [بەڵگە]

15:17 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد –

لایەنە سیاسییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە لەسەر پێکهێنانى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەڵەبجە رێککەوتن و ناوی سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنەکە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

.

ئە‌مڕۆ (دووشه‌ممه،‌ 2ی ئه‌یلولی 2019)، به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگرەکەی، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له باڵەخانەی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێككه‌وتنێکی سیاسیان بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ واژووكرد.

.

بەگوێرەى ئەو کۆنووسەی کە دەست ناس کورد کەوتووە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکە دەدرێتە یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جێگره‌كه‌ی ده‌درێته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان له‌بری وه‌رگرتنی پۆستی قایمقامی قه‌زای خورماڵ، به‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ سازشی كردووه‌.

لایەنە سیاسیەکان لەسەر پێکهێنانى ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە رێککەوتن [بەڵگە]

.

له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ “سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندبوون به‌وه‌ی تا رێكه‌وتی 5 ی ئەیلولی 2019، ناوی كاندیدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بنێرن بۆ دیوانی پارێزگا”.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، لە (25) كورسی پێکدێت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (6) كورسی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (5) كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێکەوە (7) كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان (3) كورسی و هاوكات كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌ك كورسی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست پێكه‌وه یەک کورسى.

.

نزار مەحمود باژێروانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە بە ناس کوردی وت “پێشتر ئێمە دوو ڕێککەوتنمان کردبوو لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەویش بۆ دابەشکردنی پۆستی بەڕێوبەرە گشتییەکانی هەڵەبجە و هەروەها پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بەڵام بەهۆی ڕازینەبوونی پارتی بە قەبارەی بەرکەوتەکانی ڕێککەوتنی دووەهەم زۆر دواکەوت”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئێستا هەموو لایەنەکان بە پارتیشەوە ڕێککەوتوون کە ئەنجومەنەکە پێکبێت و هەروەها سەرجەم لایەنەکان ناوی کاندیدەکانی خۆیان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنەکە دەنێرن بۆ دیوانی پارێزگا و ئەوانیش ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی دەکەن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت”.

.

دەربارەی وردەکاری رێککەوتەنەکەش بەسام عەلی بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە هەڵەبجە، بۆ ناس کورد روونیکردەوە”ئەو کێشانەی پێشوی پارتی هەیبوون چارەسەر کراوە  و لە ئێستادا  سێ ئه‌ندامی ئه‌نجو‌مه‌نی پارێزگا‌ و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی “به‌مۆش”ی به‌ر ده‌كه‌وێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ قه‌زای خورماڵ پێكدێت، به‌گوێرەى ڕێكکه‌وتننامه‌ی حزبه‌كان کە واژۆمان كردووه‌، ئه‌وكاتەی خورماڵ دەکرێتە قەزا، قایمقامی قه‌زای خورماڵ ته‌سلیمی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌وكات ئێمه‌ش پۆستی ناحیه‌ی “به‌مۆ” رادەستى حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل