fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد دەقى ڕێککەوتنەکە بڵاودەکاتەوە

لایەنە سیاسیەکانى عێراق و کورد لە ماڵى حەکیم نەخشەڕێگاى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى دادەڕێژن

08:56 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

12 لایەنى سیاسى لەوانە هاوپەیمانێتى نەسڕ و فەتح و حیکمە و هەردوو پارتە سیاسیەکەى کوردستان (پارتى و یەکێتى)، واژۆیان لەسەر رێککەوتنێکى سیاسى کرد کە گۆڕانکاریى لە حکومەت و پێکهێنانى کۆمسیۆنێکى نوێى هەڵبژاردنەکان دەگرێتەخۆ.

.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردى وت “لایەنە سیاسیەکان لە ماڵى عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە لە شارى بەغدا کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى نەخشەرێگایەک لە 40 خاڵدا کراوە لەچوارچێوەى داواکارییەکانى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکان.

.

بەگوێرەى سەرچاوەکەى ناس کورد، لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەمى کوتلە سیاسییەکان جگە لە کوتلەى سائیرون ئامادەبوون و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى یاسایەکى نوێى هەڵبژاردنەکان کراوە جیاواز لەوەى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق قسەى لەبارەوە کراوە”.

.

سەرچاوەکە ئاشکراشى کرد، ئەو یاسایەى کە تاوتوێ کراوە جەخت لەسەر هەڵبژاردنى راستەوخۆى سەرۆکى حکومەت و پارێزگارەکان و بژاردەى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردنى دەرەوەى وڵات دەکات.

.

هەروەها بەوتەى سەرچاوەکەى ناس کورد، ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەبارەى پێدانى دەسەڵاتى زیاتر و فراوانتر بە سەرۆککۆمار، کردووە.

.

بەگوێرەى سەرچاوەکە کۆبوونەوەکە وەک بەدەنگەوەهاتنێک بووە بۆ داواکارییەکانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان و ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە دەیانەوێت کەشێکى گونجاو بۆ جێبەجێکردنى ئەو داواکارییانە بڕەخسێنن بە لەبەرچاوگرتنى کاتێکى دیاریکراو کە 40 رۆژ زیاتر نەخایەنێت.

.

هەروەها ئەوەش روونکراوەتەوە “لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو هاوپەیمانێتى نەسڕ و حیکمە پیشنیارى بژاردەى کشانەوەیان کردووە لە کابینەکەى عەبدولمەهدى وەک سەرەتایەک بۆ بانگهێشتکردنى لەپەرلەمان و لەپاشان داواکردنى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان”.

.

هاوکات بەوتەى سەرچاوەکە، لایەنەکان لەپاشان نەخشەڕێگاى مەرجەعیەت دەخەنە بوارى جێبەجێکردن و لەدواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە رادەگەیەنن.

.

کۆبوونەوەى لایەنە سیاسیەکان هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکى ئەمدواییەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکان بۆ حکومەتى عێراق کە چیتر لە ڕژانى هەر دڵۆپە خوێنێکى خۆپیشاندەران خۆش نابن و هەر کارێکى لەو شێوەیە حکومەت باجەکەى بە قورسى دەدات.

لایەنە سیاسیەکانى عێراق و کورد لە ماڵى حەکیم نەخشەڕێگاى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى دادەڕێژن لایەنە سیاسیەکانى عێراق و کورد لە ماڵى حەکیم نەخشەڕێگاى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى دادەڕێژن لایەنە سیاسیەکانى عێراق و کورد لە ماڵى حەکیم نەخشەڕێگاى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى دادەڕێژن لایەنە سیاسیەکانى عێراق و کورد لە ماڵى حەکیم نەخشەڕێگاى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى دادەڕێژن

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل