fbpx
Shadow Shadow

ئێران: بە مەرج ئامادەى گفتوگۆین لەگەڵ ئەمریکا

لایەنە ئەوروپییەکان پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران دووپاتکردەوە

18:56 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وێڕاى پیشاندانى نیگەرانییان لەوەى هەڵوەشێتەوە، سێ وڵاتى نێو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران پابەندبوونیان بەڕێککەوتنەکە دووپاتکردەوە، ئێرانیش ڕایدەگەیەنێت، بەمەرج ئامادەى گفتوگۆن لەگەڵ ئەمریکا.

.

بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا، پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران دووپات کردەوە و نەشیانشاردۆتەوە نیگەرانن لە ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەى ئەو ڕێککەوتنە.

.

ئەو سێ وڵاتە کە لایەنێکى سەرەکى ڕێککەوتنەکەن، ئاماژەیان بەوەشکردووە: “نیگەرانییەکى گەورەمان هەیە لەبارەى هێرش و ئاڵۆزییەکانى کەندا و تێکچونى بارودۆخى ئەمنى ناوچەکە”، دواشییان کردووە، ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ ڕاگرتنى ئەو ئاڵۆزییانە و دەستپێکردنى دانوستان بۆ ئەو بابەتە.

.

هەر ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ئاماژەى بەوەکرد، وڵاتەکەى ئامادەى گفتوگۆ و دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا بەمەرجێک ئەمریکا سزاکانى سەر ئێران هەڵگرێت و بگەڕێتەوە بۆ نێو ئەو ڕێککەوتنەى کە لە ساڵى 2015 واژوو کراوە.

.

بەڵام هەفتەى ڕابردوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمریکا لە ئەنجومەنى وزەى ئەتۆمى جیهان ئاماژەى بەوەکرد، ڕەفتارەکانى ئێران بۆ زادکرنى پیتاندنى یۆرانیۆم و پێشخستنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئەوەندەى تر کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى نیگەران کردووە.

.

ڕاگەیەندراوە ئەمریکییەکە لەو ئەنجومەنە وتیشی: “واشنتن ئامادەى گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل