fbpx
Shadow Shadow

"تاوتوێی ناوى چوار کاندید دەکرێت"

لایەنەکان گەیشتونەتە “بڕیارى کۆتایی” بۆ دیاریکردنى جێگرەوەى عەبدولمەهدى

09:32 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، لایەنەکان گەیشتونەتە “بڕیارى کۆتایی” بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران، لەگەڵ نزیکبوونەوەى کۆتایی هاتنى ئەو وادە دەستورییەى دیاریکراوە تا سەرۆک کۆمار کاندیدێک دیاری بکات.

.

محەمەد بەلداوى ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە “کوتلە سیاسییەکان جموجۆڵیان دەستپێکردووە و تاوتوێی چوار ناو دەکەن، دواى دورخستنەوەى دەیان ناوى پێشنیازکراو بۆ سەرۆک وەزیران”.

.

وتیشى “ئێستا ئەوەى تەنها ماوەتەوە دیاریکردنى کەسێکە تا بۆ سەرۆک وەزیران کاندیدبکرێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردووەتەوە، دەبێت کاندیدەکە لەلایەن مەرجەعیەت و گەلەوە قبوڵکراو بێت، پێشبینیشیکرد کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوى کاندیدەکە ڕابگەیەنرێت دواى تەوافوقى کوتلە سیاسییەکان لەو بارەیەوە.

.

یەکى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى لە پۆستى سەرۆک وەزیران پەسەندکرد و بۆ ڕۆژى دواتر محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان نوسراوێکى ئاڕاستەى سەرۆک کۆمار کرد بۆ ئەوەى لەماوەى 15 ڕۆژدا کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران کاندید بکات، بەپێی ماددەى 76 ى دەستور.

.

نوفل ناشی ئەندامى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەکردووە، دانوستانەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنى کاندیدێکى سەربەخۆ بۆ سەرۆک وەزیرانى داهاتوو، تا ئێستا ناوى هیچ کاندیدێک ڕانەگەیەنراوە، کوتلە سیاسییەکان بڕیاریانداوە ئەو پرسە بە نهێنى بەرێوەبچێت.

.

بەپێی دەستوری عێراق، دەبێت لە دوای 15 ڕۆژ لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، کەسێکی دیکە بۆ جێگەکەی دیاریبکرێت، بەڵام ئێستا هەشت رۆژی ئەو ماوەیە ڕۆشتووە و حەوت ڕۆژی ماوە، تا ئێستاش هیچ کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران دیارینەکراوە.

.

هاوکات شەقام و بەشێک لە پەرلەمانتارانیش هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەى کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران دیاریبکرێت کە لەدواى ساڵى 2003 ەوە هیچ پۆستێکى لە حکومەتدا نەبووبێت و ئەندامى پەرلەمانیش نەبووبێت.

.

یونادم کەنا ئەندامى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەکردووە، 20 کەسایەتى لەناو پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان چاویان بەسەرۆک کۆمار کەوتووە و لیستێکیان پێداوە لەبارەى مەرجەکانى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ کە لەلایەن 120 پەرلەمانتارەوە واژۆکراوە.

.

وتیشى “دیارترین مەرجەکان ئەوەیە ئەو کاندیدە سەر بە هیچ حزبێک نەبێت و خاوەنى ڕەگەزنامەى هیچ وڵاتێکى دیکە نەبێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل