fbpx
Shadow Shadow

لایەنەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان “ڕێککەوتن”

15:34 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لایەنەکانى بەشدار لە لیستى هاوپەیمانى کوردستانى کۆبوونەوە و “ڕێککەوتن” لەسەر ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان، دواى ئەوەى کێشە لەنێوان لایەنەکاندا دروستببوو لەو بارەیەوە.

.

ڕزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان تایبەت بووە بە دیاریکردنی ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان و هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە ڕیککەوتوون و هیچ کێشەیەکیان نەماوە لەو بارەیەوە”.

.

وتیشی، لە ئێستادا لایەنە بەشدارەکانی هاوپەیمانێتییەکە بوون بە 30 لایەن و لەم هەفتەیەشدا ناوی لیستەکە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار دەکەن.

.

دەربارەی پرسی دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی باسی لەوەکرد، ئەو کێشەیە پەیوەندی بە هاوپەیمانی کوردستانییەوە نییە، بەڵکو لەنێوان یەکێتی و پارتیدایە و ئەوان ڕێککەوتنی پێشوەختەیان هەیە لەوبارەیەوە و کارێکی باش نییە کە تائێستا ئەو پرسە چارەسەر نەکراوە و پارێزگاری نوێ دانەندراوە.

.

هەروەها دەربارەی ژمارەی کاندیدەکانی لیستەکە، عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە کەرکوک 28 کورسی، لە موسڵ 48 و لە دیالەش 26 کورسییان دەبێت.

.

پێش کۆبوونەوەکە سەید کەمال، بەرپرسی پەیوەندییە سیاسیەکانی کۆمەڵ لە کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، لەسەر ژمارەی کاندیدەکان و ڕیزبەندی ژمارەکان کێشە لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەدا هەیە و ئەمڕۆش بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.

.

مانگى ڕابردوو هاوپەیمانی کوردستانی بە بەشداری 26 حزب پێکهێنرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا، کە بڕیارە لە 24ی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل