fbpx
Shadow Shadow

لایەنەکانى بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی دروشمەکانى هەڵبژاردن دیاریدەکەن

14:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە لیستی هاوبەشى کوردستانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، بۆ تاتوێکردنی دروشمی بانگەشەکانی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە.

.

هاوکار عزەت میکە، نوێنەری هاوپەیمانی نیشتمانی لە کۆبوونەوەی لیستە هاوبەشەکە لە هەولێر، بە ناس کوردی راگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2019، لایەنەکانى بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام دەدەن بە داڕشتنی وتاری ڕاگەیاندنی لایەنە بەشدارەکان و یەکلاییکردنەوەی دروشمەکانی لیستەکە.

.

وتیشى “بەشێک لە وتاری ڕاگەیاندنی لیستە هاوبەشەکە داڕێژراوە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ دروشمەکانی لیستەکە بۆ بانگەشەکردن دیاریدەکرێن”.

.

سەبارەت بە دروشمەکانی لیستی “هاوپەیمانیی کوردستانی” ئەو بەرپرسەى هاوپەیمانی وتی “دروشمەکانی لیستە هاوبەشەکە پەیوەستن بە پرسەکانی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکان”.

.

هەروەها محەمەد جەلیل، ئەندامی ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوەکرد  “تاکو ئێستا هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش هەرچەندە دوێنێ دوا وادە بوو بۆ رادەستکردنی ناوی هاوپەیمانێتییەکە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکان ئەو کارە نەکراو و وادەکە بۆ 20ی مانگ درێژ کرایەوە”.

.

لە کۆبوونەوەی پێشووی لایەنەکان لە سلێمانی، عەبدولرەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری کەرکوک، بە سەرۆکی لیستەکە هەڵبژێردرا و لۆگۆ و ناوی لیستەکەش، دەستنیشانکران.

.

بڕیارە 1ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین و موسڵ بە یەک لیست بەشداریی دەکەن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل