fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ناوی ئۆپراسیۆنەکە شەهید جەمال دەبێت"

لایەنێکی حەشدی شەعبی: کاتژمێری تۆڵەکردنەوەى مەهدی موهەندیس دەستیپێکردووە

18:20 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بزوتنەوەى نوجەبا ئاشکرایکرد، ژماردنی کاتى پێچەوانە بۆ تۆڵەکردنەوەى کوشتنى ئەبومەهدى موهەندیس و وەڵامدانەوەى هێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە.

.

نەسر شمەرى، وتەبێژى بزوتنەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: “بڕیارماندا دەستبکەین بە ژماردنی کات بە پێچەوانەوە بۆ وەڵامدانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕووى سەربازیەوە، ئەوەش بەتەواوەتى بڕیارێکى عێراقییە”.

.

شمەرى ڕونیشیکردوەتەوە: “ڕێگە بەدەستوەردان نادەین لەهەر لایەنێکەوە بێت و داواى لێبوردن لەهەر داواکاریەکى دەرەکى و ناوخۆیى دەکەین بۆ دواخستنى تۆڵەکردنەوەکە، تەنانەت ئەگەر لە هاوڕێکانیشمانەوە بن، لەگەڵ ڕێزمان بۆ سەرجەم هاوبەشەکانى خوێن و بیروباوەڕمان”.

.

وتەبێژەکەى بزوتنەوەى نوجەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامەکە بەناوى “شەهید جەمال” ناوى راستەقینەى ئەبو مەهدى موهەندیس دەبێت.

.

لەسەرەتاى مانگى کانونی دووەمی ئەمساڵدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئەمریکا لە هێرشێکدا قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووی سوپاى قودسى ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگرى پێشووی سەرۆکى دەستى حەشدى شەعبیان لەشارى بەغدا کوشت. 

.

دواتر ئێران بە بۆردومانکردنى دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لەپارێزگاکانى ئەنبارو هەولێر کە بووەهۆى ئەوەى زیاتر لە 100 سەربازى ئەمریکى توشى شڵەژانى مێشک ببن تۆڵەکردنەوەى کوشتنى قاسم سولەیمانى راگەیاند و حەشدى شەعبیش بەڵێنى تۆڵەکردنەوەى ئەبو مەهدى موهەندیسیان دابوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل