fbpx
Shadow Shadow

لایەنێکى شاراوە لە ژیانى هیتلەر ئاشکرا دەبێت.. کوڕێکى دەردەکەوێت

22:24 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە حەفتا ساڵ بەسەر کۆتایی دەسەڵاتی هیتلەر، تائێستا کۆمەڵێک پرسیار دەرباری ژیانی تایبەتی ئەو، مێژوونووسانی سەرقاڵکردووە.

.

ڕیمون گریگیرۆف، لەڕاپۆرتێکدا، لە ماڵپەری( ئێف بی ڕی) ڕووسی ئەوەی خستۆتەڕوو، ئەگەری هەیە ڕێبەری ئەڵمانیای نازی ئەدوڵف هیتلەر، کوڕێکی ناشەرعی هەبێت، کە ناوی ( جان ماری لۆریتە).

.

گریگیرۆف، لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هیتلەر لە جەنگی جیهانی یەکەمدا کاتێک سەرباز بووە و لەگەڵ بەتالیۆنێکی سوپای ئەڵمانیادا ڕێی دەکەوێتە  یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی فەرەنسا، چاوی بە کچێکی تەمەن 16 ساڵ دەکەوێت بە ناوی ( شارڵۆت ماری لۆریت) و پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵدا ئەنجام دەدات، دوای ئەو پەیوەندییە لە ئاداری ساڵی 1918 جان لە دایک دەبێت.

.

گریگیرۆف،ئاماژەی بەوەکردووە کە جان لەسەرەتاوە باوەڕی بە قسەکانی شارڵۆتی دایکی نەکردووە کە هیتلەر باوکییەتی، بەڵام بە یارمەتی پسپۆڕان و شارەزایان شیکاری خوێنی کردووە لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە گروپی خوێنەکەی هەمان گروپی خوێنی هیتلەرە و لە هەمانکاتیشدا قسەکانی دایکی لەگەڵ نووسینەکانی هیتلەر بەراورد کردووە  ودەرکەوتووە  زۆر لەیەک دەچن و لەڕوخسار و شێوەشدا زۆر لە هیتلەر دەچێت.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕیمون گریگیرۆف،دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، سوپای ئەڵمانیا چەند بەڵگەنامەیەکی دۆزیوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە  کە هیتلەر فەرمانیکردووە بە چەند ئەفسەرێکی سوپاکەی مانگانە بڕێک پارە بدەن بە شارڵۆت، ئەوەش بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی گریگیرۆف بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە.

لایەنێکى شاراوە لە ژیانى هیتلەر ئاشکرا دەبێت.. کوڕێکى دەردەکەوێت

.

جان ماری لۆریت، لەساڵی 1981 ژیاننامەی خۆی لە ژێر ناونیشانی (ناوی باوکت هیتلەرە) بڵاوکردوەتەوە،  تیایدا هەست و نەستی و نیگەرانی خۆی باسکردووە کە هیتلەر بە بوونی ئەوەی زانیوە، بەڵام هیتلەر هەوڵی ئەوەی داوە  هەموو بەڵگەکانی پەیوەندی بە شارڵۆتی دایکییەوە لەناو بەرێت.

.

 

گریگیرۆف، لەڕاپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە زۆربەی مێژوونووسان باوەڕیان وایە کە هیتلەر هیچ نەوەیەکی نییە، چونکە بە باوەڕی ئەوان هیتلەر بۆماوەیەکی زۆر کورت هاوسەرگیری لەگەڵ ” ئیڤابراون” کردووە  ڕاستەوخۆش دوای ئەو هاوسەرگیریە لە ئاکامی داگیرکردنی شاری بەرلین لەلایەن هاوپەیمانانەوە هەردووکیان خۆیان کوشتووە، ئەوەش بەڵگەیەکە هیتلەر منداڵی نەبووە.

.

گریگیرۆف ئاماژە بەوەش دەکات  بە بۆچوونی  مێژوونووسان هیتلەر بە هۆی سەرقاڵبوونی  بە کاری حوکم و دەسەڵاتەوە دەرفەتی ئەوەی نەبووە  منداڵی هەبێت، هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە ئەگەری زۆری هەیە هیتلەر لەکاتی لاویدا دووچاری کێشەی تەندرووستی بووبێتەوە لەو بارەیەوە، بۆیە منداڵی نەبووە.

.

گریگیرۆف، لەڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوەش کردوە، هیتلەر لە ژیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو حەزی لە منداڵ نییە و ئامادە نییە هاوسەرگیری بکات، چونکە بەڕای هیتلەر هاوسەرگیری و دروستکردنی خێزان دەبێتە هۆکاری ئەوەی پیاو لە سۆز و ئەوینی ئافرەتانی دیکە بێبەش بکات.

.

 

گریگیرۆف،روونیدەکاتەوە، بوونی نەوەیەکی هیتلەر تاماوەیەکی دوورو درێژ تەنها لە چوارچێوەی ئەگەر و بۆچوونەکاندا قەتیس کرابوون تا ئەوکاتەی جان ماری لۆرێت خۆی وەک کوڕی هیتلەر، ناساند.

.

گریگیرۆف، لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە،  برازاکانی هیتلەر”ڕوبال و هۆشگەر”ژیانی هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە و منداڵیشیان نییە،  هەروەها روونیشیکردۆتەوە برا گەورەکەی هیتلەر ژنی نەهێناوە لەئێستاشدا گەورترین کەس لە خێزانەکەی هیتلەر تەمەن 88 ساڵە و منداڵیشی نییە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل