Shadow Shadow

لایتی زینونی ئۆتۆمبێل لە کارگەوە ڕێگەپێدراوە بەڵام دەستکرد قەدەغەیە.. هۆکار چییە؟

21:03 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەپێی یاساکانی هاتوچۆ لە هەرێم، هەر کەسێک لایتی “زینۆن” بۆ ئۆتۆمبیلەکەی دابنێت، بەبڕی 30 بۆ 50 هەزار دینار سزادەدرێت و پێویستە لایتەکەش لێبکاتەوە، بەڵام ئەو یاسایە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان پێیە و ئۆتۆمبێلەکانیان لە کارگەوە ئەو جۆرە لایتەیان پێوەیە.

لایتی “زینۆن” کە جۆرێک لە لایتی زۆر بەهێزی ئۆتۆمبێلە و ڕەنگی سپییە، ڕووناکییەکەی هێندە بەهێزە کاتێک بەر چاوی شۆفێری بەرامبەر دەکەوێت یاخود لەڕێگەی ئاوێنەکانەوە لە دواوە بەر چاوی شۆفێر دەکەوێت، “شەوارە”ی دەکات و چاوی تێک دەدات، ئەوەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ.

.

بەرپرسێکی هاتوچۆ پێیوایە، پێویستە ئەو یاسایە بۆ هەموو شۆفێران بێت و حکومەتی هەرێم چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە، نەوەک بەشێک بگرێتەوە و بەشێکیش بە ئازادی بەکاری بهێنێت.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئێمە وەک هاتوچۆ ڕێگریمان لەوە کردووە کە هاوڵاتیان ئەو جۆرە لایتە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن و سزایان دەدەین، چونکە چاوی شۆفێرانی دیکە تێکدەدات و بەهۆیەوە بەباشی شەقامەکە نابینن، ئەوەش دەبێتەهۆی کەوتنەوەی ڕووداوە”.

.لایتی زینونی ئۆتۆمبێل لە کارگەوە ڕێگەپێدراوە بەڵام دەستکرد قەدەغەیە.. هۆکار چییە؟

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “کێشەکە لەوەدایە، ڕۆژانە چەندین ئۆتۆمبێل داخڵی هەرێم دەکرێت و لە شەریکەوە ئەو جۆرە لایتەی بۆ دانراوە، هیچ ڕێگرییەکیشیان لێناکرێت و هیچ یاسایەک نییە، ڕێگە نەدات ئەو ئۆتۆمبێلە بێتە ناوەوە لە گومرگ.”

سەبارەت بەوەی ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بۆ ڕێگە لەو ئۆتۆمبێلانەش ناگرن، بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیکردەوە: “ناتوانین لایتەکە بە شۆفیری ئەو ئۆتۆمبێلانە بگۆڕین کە لە شەریکەوە بەوشێوەیەن، چونکە نرخەکەی دادەبەزێت و شۆفێرەکە زیانی زۆر دەکات”.

.لایتی زینونی ئۆتۆمبێل لە کارگەوە ڕێگەپێدراوە بەڵام دەستکرد قەدەغەیە.. هۆکار چییە؟

فەرەیدون عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەری ئەو کێشەیە، بەوە دەکرێت، کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی بڕیارێک دەربکەن، کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەو جۆرە لایتەی هەبوو، ڕێگەی نەدرێت بێتە ناو هەرێم و هەر لە گومرگ ئەو لایتەی لیبکرێتەوە، بۆ ئەوەی قەدەغەکردنەکە هەموو هاوڵاتیان بگرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ باسی لەوەشکرد، پێویستە ساڵانە گۆڕانکاری و نوێکردنەوە لە یاساکانی هاتوچۆەدا بکرێت، چونکە ئەگەر لە ڕابردوودا، درک بەوە نەکرابێت کە دەتوانرێت بە یاسایەک کێشەیەک چارەسەربکرێت، بەڵام ئێستا هەستی پێکراوە و پێویستە کاری لەسەر بکرێت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل