Shadow Shadow

لافرۆڤ و زەریف: نابێت دروستکردنى ناوچەى ئارام کاریگەرى لەسەر کورد هەبێت

15:25 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

 

هەردوو وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئێران نیگەرانی خۆیان لە بارودۆخی کورد دەربڕی و لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، ناوچەی ئارام نابێت کاریگەری لەسەر کورد هەبێت، زەریفیش ئاماژەی بەوە کرد “پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی کورد بکرێت”.

.

پاش کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئێران لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سێرگی لافرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەی ناوچەی ئارامی سوریاوە ڕایگەیاند، پشتگیری لە دروستکردنی ناوچەی ئارام دەکەن و بە خواستی تورکیای دەزانن، بەڵام پێویستە کاریگەری لەسەر کورد دروست نەکات، کە کێشەیەکی جدی ناوچەکەیە.

.

هەر لەو بارەیەوە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەکەدا ئاماژەى بەوە کرد، تاران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە تێدەگات، بەڵام پێویستە تورکیا ئەو کێشانە لەگەڵ حکومەتی سوریا لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی سەروەری، یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا، چارەسەر بکات نەک ئەمریکا.

.

هاوکات زەریف نیگەرانی خۆی لە دۆخی کورد لە ناوچەکە دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، بارودۆخی ناوچەکە رێگە نادات پرسی کورد ببێتە پرسێکی گەورەی ناوچەکە، بەڵام کورد بەشێکن لە خەڵکی ناوچەکە و دەبێ مافەکانیان پارێزراو بن و نیگەرانییەکانیشیان لەبەرچاو بگیرێت.

.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، هەموو پەیوەندییەکانی ئەو ناوچەیە دەبێت بە ئاراستەی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانى ناوچەکە بێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل