fbpx
Shadow Shadow

"سەرۆکایەتیی شاندێکی دیبلۆماسی و ئابوری دەکات"

لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی بەغداد و هەولێر کۆبوەوە

22:19 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا زنجیرەیەک سەردانی بۆ عێراق و هەریمی کوردستان ئەنجامدا، کە سەرۆکایەتیی شاندێکى دیبلۆماسى و ئابورى دەکرد.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2019، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیشتە عێراق و سەردانی بەغداد و هەولێری کرد، خۆی و شاندەکەى لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێم کۆبوونەوە.

,

سێرگی لاڤرۆڤ لە بەغداد بە جیا لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقیشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

,

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتى: “زۆر خۆشحاڵین لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان، کە لە بەرژەوندی ئەواندایە و پشتیوانی لێ دەکەن”.

,

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد: “باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عێراق کاریگەریان دەبێت لەسەر گەشەکردنی ڕەوشی ئابوری و مۆسکۆ لێی سودمەندەبێت”.

,

وەزیرەکەى دەرەوەى لەبارەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ عێراق وتى، لەگەڵ عێراق لەسەر ئەنجامدانی چەند بۆندێکی بازرگانی وتووێژیان کردووە، لەونێوەندەشدا پشتیوانى ڕوسیاى دەربڕیوە بۆ حکومەتی عیراق لەڕێی فرۆشتنی چەکەوە بە وڵاتەکە.

,

دوای ئەو سەردانەش سێرگی لاڤرۆڤ، ئێوارەى ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و مەسعود بارزانى کۆبوەوە.

,

لاڤرۆڤ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای دیبلۆماسی و بازرگانی و ئابوری ڕوسیا، ئەو سه‌ردانەی عێراقی ئەنجامداوە، ‌گه‌رچی بڕیاربوو چه‌ند ڕۆژێک له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام بەهۆی نالەبارى ڕه‌وشی ئه‌منییه‌وه‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ یه‌ک ڕۆژ کورت کرده‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ مۆسکۆ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل