fbpx
Shadow Shadow

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى شاسوار عەبدولواحید کرد

18:49 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەبۆنەی ئەنجامدانی یەکەمین کۆنگرەیانەوە، لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری، پەیامێکی ئاڕاستەى جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکى جوڵانەوەکە کرد و پیرۆزیایى لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەندامانی دیکەی کۆنگرەی گشتی نەوەی نوێ، کرد.

.

 

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “ئه‌مڕۆ له‌ بارودۆخێكی هه‌ستیاردا، كه‌ عێراق و كوردستانی پیا تێپه‌ڕده‌بێت، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو،  به‌بۆنه‌ی ئەو سه‌ركه‌وتنەیانەوە  پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ و ئه‌ندامانی دیکەی كۆنگره‌ی گشتی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌م”.

.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە: “هانیان ده‌ده‌م بۆ‌ داڕشتنی بناغه‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانیی و به‌تایبه‌تی بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و به‌شداری و شه‌راكه‌تی هێزه‌كانمان له‌ كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هاوبه‌شدا له‌م ناوچه‌یه‌”.

.

ئەمڕۆ (شەممە) جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکەمین کۆنگرەی گشتی خۆی بەست و تیایدا شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرایەوە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل