Shadow Shadow

لامپارد سەبارەت بە بوونی بە ڕاهێنەری چێڵسی بڕیاریدا

09:58 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

فرانک لامپاردی ئەستێرەی پێشووی چێڵسی و راهێنەری ئێستای یانەی دێربی کاونتی بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوە یان رۆیشتنی بۆ یانەی چێڵسیدا.

.

پاش دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، فرانک لامپاردی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و سەبارەت بە ئەگەری بوونی بە ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە وەرزی داهاتوودا لامپارد ڕایگەیاند: “نامەوێت لەگەڵ دۆڕاندن یانەکەم جێبهێڵم، لەگەڵ دێربی کاونتی بەردەوام دەبم، هیچ گوێ بەو پڕوپاگەندانەش نادەم کە باس لە رۆیشتنم دەکەن بۆ یانەی چێڵسی”.

.

ئەستێرەکەی پێشووی چێڵسی ئاماژەی بەوەشكرد،هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و دڵخۆشە لە یانەکەی و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەیدا بەردەوامبێت”.

.

لامپارد باسی لەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات، وتیشی: ” بەڵام نازانم بڕیارەکان چی دەبێت و چی روودەدات لە داهاتوودا”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل