fbpx
Shadow Shadow

لابردنی بۆڵتن زیان بە هەندێک و سوودیش بەوانی تر دەگەیەنێت.. کورد لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟ (تایبەت)

14:44 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

شەوى ڕابردوو، 10ى ئەیلولى 2019، سەرۆکى ئەمریکا بڕیاری دا بە دورخستنەوەى جۆن بۆڵتنى گەورە ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا لە کارەکەی، پسپۆڕێکى کۆشکى سپیش دەڵێت، براوە و دۆڕاوەکانى ئەو بڕیارە دابەشبوون و کوردى سوریاش زەرەرمەندی سەرەکى لابردنى ئەو ڕاوێژکارەیە.

به‌دورخستنه‌وه‌ى جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا، دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌رگایه‌كى فراوانى مشتومڕى له‌سه‌ر پاڵنه‌رى بڕیاره‌كه‌ و لێكدانه‌وه‌ى قازانج و زیانه‌كه‌ى له‌ڕووى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تى پێش بوڵتن تڕه‌مپ دوو كه‌سى ترى له‌و پۆسته‌دا دورخسته‌وه‌ ئه‌وانیش هه‌ردوو ژه‌نراڵ مایكل فلین و ئاتش ئار ماكسمته‌ر بوون.

لابردنی بۆڵتن زیان بە هەندێک و سوودیش بەوانی تر دەگەیەنێت.. کورد لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟ (تایبەت)

پێشتریش له‌چه‌ند ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ به ‌ناكۆكیه‌ تونده‌كانى نێوان تڕه‌مپ و بۆڵتن كرابوو به‌هۆى هه‌ڵویستى توندى بۆڵتنه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانى كۆریاى باكور و فه‌نزوێلا و ئێران و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و دۆسیه‌ى ئه‌فغانستانه‌وه‌.

ڕۆژی 9ی ئایارى ئه‌مساڵ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌و هۆیانه‌وه‌ نیگه‌رانى و بێزارى خۆى له‌ هه‌ڵوێسته‌كانى بۆڵتن ده‌ربڕى و ڕاشیگه‌یاند:” بۆڵتن هه‌ڵوێستێكى توندى هه‌یه‌، زۆربه‌ى كات من ئه‌هوه‌نى ده‌كه‌مه‌وه‌ کە ئەوەش شتێكى نامۆیه‌.”

لابردنی بۆڵتن زیان بە هەندێک و سوودیش بەوانی تر دەگەیەنێت.. کورد لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟ (تایبەت)

جۆن بۆڵتن یه‌كێك بوو له ‌نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كانى ڕێكه‌وتنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى وڵاتانى پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێراندا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له ‌وتارێكى له‌ژێر ناونیشانى (بۆ ڕێگریكردنى ئێران له ‌ده‌ستخستنى چه‌كى ئه‌تۆمى، بۆردومانى ئێران بكه‌) دوو ساڵ پێش ئێستا له ‌ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌ و هێرشى توندیشى کردبووە سەر ڕێکەوتنەکە، به‌وه‌ش ناسرابوو یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى گۆڕینى سیستمى حوكم له ‌ئێران له ‌ڕێگه‌ى شه‌ڕو به‌كارهێنانى هێزه‌وه‌ ده‌كات.

پاش بڕیارى دورخستنه‌وه‌ی بۆڵتنیش، پێشبینی و ئاماژه‌كانى هه‌ریه‌ك له ‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن ئه‌گه‌رى دیدارى نێوان ڕۆحانى و تڕه‌مپ له ‌په‌راوێزى لوتكه‌ى كۆمكارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له ‌نیویۆرك له ‌ئارادایه‌.

.

یه‌كێك له ‌پسپۆڕەکانى كۆشكى سپى كه‌ پێشتریش كارى له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتندا كردووه‌ له ‌واشنتۆن به ڕۆیتەرزی ووتوه‌: “بۆڵتن زۆر نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ى له ‌ئێران نه‌دراوه‌ دواى خستنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ى ئه‌مریكا له ‌كه‌نداو، دواى پاشه‌كشه‌ش له ‌بڕیارى وه‌شاندنى گورز له ‌ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆڵتن زۆر له‌ بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپ توڕه‌ بووە.”

پسپۆڕه‌كه‌ى كۆشكى سپى كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، تره‌مپیش به‌وه‌ ناسراوه‌ هه‌مووكات چاوه‌ڕوانى پاڵپشتى گه‌وره‌ ڕاوێژكاره‌كانیه‌تى له‌و بڕیارانه‌ى كه‌ ده‌ریانده‌كات و ناڕه‌زایه‌تى پێخۆش نیه‌ وه‌كو ژه‌نراڵه‌كان وه‌هایه‌ زۆر  حه‌زده‌كات گوێ له‌و ده‌سته‌واژه‌ی ” به‌ڵێ گه‌وره‌م “بێت.

.

پسپۆڕه‌كه‌ى كۆشكى سپى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، هه‌واڵى بانگه‌شه‌ى سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ و دواتر هه‌ڵپه‌سارندنى ئه‌و دانوستانانه‌، ئه‌وه‌نده‌ى تر توڕه‌بوونى بۆڵتنى زیاتر كرد كه‌ ئه‌و به‌توندى دژى دانوستانه‌كان بوو له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.

لابردنی بۆڵتن زیان بە هەندێک و سوودیش بەوانی تر دەگەیەنێت.. کورد لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟ (تایبەت)

.

براوە و دۆڕاوەکان کێن؟

لەبارەى براوە و دۆڕاوەکانى دواى بڕیارى دورخستنەوەى بۆڵتنەوە، پسپۆڕەکەى کۆشکى سپى وتوشیەتى: “ڕەنگە بەرپرسانى ئێران و هەندێکی تر دڵخۆشبن کە چەند هەڵۆیەکى تریش کۆشکى سپى بەجێدەهێڵن، یاخود سەرۆکى کۆریاى باکور بەوە دڵخۆش بێت، بەڵام لەبەرامبەریش دا ئەو کارە هەواڵێکى خراپە بۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و بلۆکى هەڵۆکان لەناو کۆشکى سپى دا بەتایبەت ئەوانەى کە چەند ساڵە تەپڵى شەڕ لەدژى ئێران لێدەدەن.”

.

لەبارەى پەیوەندییەکانیەوە، بۆڵتن بەوە ناسرابوو لەهێزە چەپەکانى ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلەیەکەوە نزیک بووە و لە گەشتەکەى ئەمدوایەییدا کە مانگى حوزەیران بۆ ئیسرائیل ئەنجامیدا، بۆڵتن چەند وێنەیەکى لەگەڵ ناتانیاهۆ لە دۆڵى ئەردەن بڵاوکردەوە و نوسیبووی، “ئەو شوێنە گرنگى وبایەخى ئەمنیى بۆ ئیسرائیل هەیە.”

لابردنی بۆڵتن زیان بە هەندێک و سوودیش بەوانی تر دەگەیەنێت.. کورد لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟ (تایبەت)

هاوبیرەکانى بۆڵتن لەنێو ناوەندى بڕیارى ئەمریکى و حزبى کۆماریدا کەم نین، هەر لەدواى دورخستنەوەکەى سێ ئەندامى ئەنجومەنى پیران هەڵویستێیکى پشتیوانیان ڕاگەیاند، ئەوانیش تید کرۆز و لیندسى گراهام و تۆم کۆتۆنز بوو، ئەو سێ ئەندامە دیارە کە پاڵپشتى بڕیارى وەشاندنى گورزى سەربازییان لە ئێران و تاڵیبان دەکرد و لەگەڵ ئەوەشدا بوون هیچ ئاسانکارییەک بۆ کۆریاى باکوور نەکرێت، لە تویتەکانیاندا دەستخۆشیان لە کارو چالاکاکیەکانى بۆڵتن لەسەر پرسەکانى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکادا کرد.

.

هەر لەسەر کاریگەرییەکانى دواى لابردنى بۆڵتن لە پۆستەکەى بەتایبەت پەیوەست بە پرسى کوردەوە، پسپۆڕەکەى کۆشکى سپى ئەوەشى درکاندووە پێدەچێ کوردەکانیش لەبڕیارى دورخستنەوەى ڕاوێژکارە ئەمنیە زیانمەند ببن، چونکە بۆڵتن بەتوندى هەوڵى پاراستنى بەرژەوەندیەکانى کوردى لەسوریا دەدا و لەدژى هەموو فشارێکى تورکیا بۆ سەریان دەوەستایەوە و داواى دەکرد واشنتۆنیش لەوبارەوە پشتیوانى تورکیا نەکات.

.

هەر بەوتەى پسپۆڕەکەى کۆشکى سپى، لە ئەگەرى ڕێکەوتنى نوێ نێوان ئێران و ئەمریکادا دەرفەت بە هەناردەى نەوتى خامى ئێرانى دەڕەخسێنێت و نرخەکەشى بەرەو دابەزینى زیاتر دەڕوات، ئەوەش بەزیان بۆ بەرهەمهێنەرانى نەوت و گاز دەشکێتەوە کە بڕیارى سەپاندنى سزاکانى ئەمریکا کە دواى کشانەوەى لەڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە بەسەر ئێراندا سەپاندى قۆرخکرد.

لابردنی بۆڵتن زیان بە هەندێک و سوودیش بەوانی تر دەگەیەنێت.. کورد لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟ (تایبەت)

.

چارەنوسى پۆستەکە؟

پۆستى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا یەکێکە لە پۆستە کارگێڕییە گرنگەکان و سەرۆک دەسەڵاتى تەواوى هەیە بۆ دیاریکردنى کەسێکى تر بۆ شوێنى بۆڵتن و دەشتوانێت ملنەدان بۆ ئەنجومەنى پیران هەر وەکو دیاریکردنى پۆستە باڵاکانى ترى حکومەت، نوسینگەى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا دەکەوێتە لاى خۆرئاواى ناو کۆشکى سپى و ڕۆژانە لەگەڵ سەرۆکدا چەندین جار یەکدەبینن.

.

بەپیێ یاسایەک لەساڵى 1953 کە بۆ دیاریکردنى پۆستى فەریقى ئاسایشى نەتەوەیى دەرکرا بوو بۆ جێگرى سەرۆک، ڕۆبرت کاتلەر، یەکەمین ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا بوو، هینرى کسینجەر و چەند کەسایەتیەکى ترى دیارى ئەمریکا ئەو پۆستەیان وەرگرتووە.

دواى لەسەرکالابردنیشى نازانرێت چ چارەنوسێکى تر لەچاوەڕوانى بۆڵتندایە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێش ئەوەى بچێتە کۆشکى سپى، بۆڵتن توێژەر بوو لە ناوەندى ئەنتەربرایز و کارى لە تۆڕى فۆکس نیوزىیش دەکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل