fbpx
Shadow Shadow

كەشوهەوای شارەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

11:01 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 32 و نزمترین 21 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی 30 بە 19 و لە دهۆك 31 بە 21 و هاوكات لە كەركوك 34 بە 24 پلە دەبێت.

.

لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ‌ (پێنجشەممە)ی شارەكانی كوردستانیش، لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 و نزمترین 21 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی 32 بە 20 و دهۆك 32 بە 21 و هاوكات لە كەركوك 35 بە 24 دەبێت.

كەشوهەوای شارەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە كەشوهەوای شارەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل