Shadow Shadow

"ئەگەری شەپۆلێكی بەهێزی باران هەیە"

كەشناسی سلێمانی ناتوانێت پێشبینی لافاو و كارەساتی سروشتی بكات

12:08 هه‌ینی 29 ئادار 2019
article image

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

 فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانی ناتوانێت پێشبینی لافاو و كارەساتی سروشتی بكات و لەو بارەیەوە چاویان لەهەولێرە زانیارییان بداتێ‌.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند ” لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا ئەگەری شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین هەیە كە ڕووبكاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا بە فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمەوە هیج نوسراوێك نەگەیشتوەتە دەستمان”.

بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بنكەی سەرەكی پێشبینیكردنی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێرە و لە بنكەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەشی پێشبینی تێدا نییە و وتی “چاوەڕوانی نووسراوی فەرمی دەكەین لە هەر ئەگەرێك و گۆڕانكارییەك لە كەشوهەوادا”.

“لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو پێشوەخت هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەینەوە بەتایبەت لیژنەی فریاگوزاری خێرا و قایمقامیەتی سلێمانی بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنە پێویستەكان” ئاسۆ كەمال وای وت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل