fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

كیرك دوگڵاس ئه‌كته‌ری سینه‌مای جیهانی له‌ ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

10:04 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

مایكل دۆگڵاس، ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌ما رایگه‌یاند،كیرك دۆگڵاس-ی باوكی له‌ ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

.

مایكل دۆگڵاس له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ گۆڤاری بیبول رونیكرده‌وه‌ “به‌وپه‌ڕی خه‌م و ئازاره‌وه‌ كۆچی دوایی كیرك دۆگڵاس-ی باوكم راده‌گه‌یه‌نین”.

.

وتیشی “باوكم ئه‌فسانه‌یه‌ك بوو له‌ سینه‌مای جیهاندا و هونه‌رمه‌ندێكی سه‌رده‌می سینه‌مای ئاڵتونی بوو، خاوه‌ن پره‌نسیپی تایبه‌ت به‌خۆی بوو”.

.

كیرك دۆگڵاس، ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك روسییه‌، له‌ساڵی 1916 له‌دایك بووه‌، یه‌كه‌مین فیلمی به‌ناوی (خۆشه‌ویستی نامۆی مارتا ئایفرز) بوو له‌ ساڵی 1946.

.

له‌ په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا فیلمه‌كانی له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كانی بۆكس ئۆفیسی سینه‌مای ئه‌مریكیدا بوو و به‌ رۆڵبینینی له‌ فیلمه‌ ترسناكه‌كان و ئه‌كشنه‌كاندا ناوبانگی ده‌ركردبوو.

.

له‌ كاروانی هونه‌ری خۆیدا كه‌ نزیكه‌ی شه‌ش ده‌یه‌ بوو، له‌ زیاتر له‌ 90 فیلمدا به‌شداری كرد و ساڵی 1960 هاوكار بوو له‌ كۆتایهێنان به‌ بلاك لیستی هۆلیۆد.

.

ئه‌و به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی سه‌رده‌می ئاڵتونی هۆلیۆد داده‌نرێت به‌تایبه‌ت كه‌ پاڵه‌وانێتی فیلمی (سپارتاكۆس)ی له‌ ساڵی 1960 به‌رجه‌سته‌ كرد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌كانی كلاسیكییه‌تی سینه‌مای جیهانی.

.

له‌كاروانی هونه‌ری خۆیدا سێ جار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر كراوه‌ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی.  خاوه‌نی مه‌دالیای ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایه‌ و 10 رۆمان و یاداشتنامه‌شی نووسیوه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل