fbpx
Shadow Shadow

كۆمپانیایه‌كى چینى مۆبایلێكى به‌رهه‌مهێناوه‌ کە كامێراكه‌ى 108 مێگا پێكسڵه‌

13:48 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى چینى به‌ناوى شاومى دروستکردنى جۆرێكى ترى مۆبایلى ڕاگه‌یاند، كه‌ پێشتر هاوشێوەى نه‌بووه‌ و كامێراكه‌شى ده‌گاته‌ 108 میگا پێكسڵ.

.

كۆمپانیاى سامسۆنگ به‌شدارى به‌ره‌و پێشبردنى كامێراكه‌ى كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ى تێكه‌ڵكردنى چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌به‌رهه‌مه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانیه‌وه‌.

.

هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، سودى ئه‌و كامێرایه‌ له‌وه‌دایه‌ وێنه‌گرتنى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ورده‌ و ده‌چێته‌ نێو هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه‌.

.

ئه‌زمونه‌ سه‌ره‌تایه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله‌ ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن ڕه‌نگه‌ وێنه‌كانى چه‌ند سگیناڵێكى تایبه‌تى ژماره‌ى تێدا بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و وێنانه‌ى كه‌ له‌مۆبایلى كۆالێتى نزمتره‌وه‌ بۆى ده‌چێت، گه‌رچى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تاقى كردنه‌وه‌یدا هه‌ندێ ژماره‌ تێكه‌ڵى وێنه‌كان بووه‌.

.

مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ ناوى “پڕۆ بریمیمه‌ CC9 ” له‌ ئێستادا له‌بازاڕه‌كانى چیندا ده‌فرۆشرێت و نرخه‌كه‌شى ده‌گاته‌ 400 دۆلار.

.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕووى ناوه‌ڕۆك و كۆالیتیه‌وه‌ باس له‌پێشكه‌وتن و جیاوازى مۆبایله‌كه‌ ده‌كرێت به‌ڵام بێ خه‌وش نییه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل