fbpx
Shadow Shadow

"دوا چاره‌ى کوردەکان هاواره به‌ڕووی ئه‌وروپادا"

كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و نوسه‌رى دیارى جیهانى لەبارەى دۆخى ڕۆژئاواوە بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن

12:11 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و ڕۆشنبیرى دیارى ئه‌وروپا بانگه‌وازێک ئاڕاستەى ڕاى گشتى ئه‌وروپا و جیهان دەکەن و داوا ده‌كه‌ن ڕێگه‌ له “‌كۆمه‌ڵكوژى كورد” به‌ده‌ستى توركیا له‌ڕۆژئاواى كوردستان بگیرێت، ده‌شڵێن دواى “خیانه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ” ئه‌وان ناتوانن کوردەکان جێبهێڵن.

.

ئه‌و بیرمه‌ند و نوسه‌ر و كه‌سایه‌تیه‌ دیارانه‌ى ئه‌وروپا كه‌ بریتین له‌ (سه‌لمان ڕوشدى، ماریۆ فارگاس یۆسا، لیڤی هینری بێرنارد، حه‌نیف قوڕه‌یشی، مارتین کاپارۆس، فێرناندۆ ئارامبۆرۆ ….هتد) له‌بانگه‌وازه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن “وشه‌یه‌ک هه‌یه نابێت به تورکی گۆ بکرێت، ئه‌ویش وشه‌ی جه‌نگه، سه‌رۆک ئه‌ردۆغان و هاوكارانى هێرشده‌که‌نه سه‌ر کوردانی سڤیل، ئه‌و داگیرکارییه سه‌ربازیه‌ش ناوده‌نێن هه‌ڵمه‌تی کانی ئاشتی. ئه‌مه‌ش گوزارشت له خۆگێلکردنێکی بێئامان ده‌کات له حه‌قیقه‌ت”.

.

له‌باره‌ى سیاسه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر كورد له‌ناوخۆى توركیا،‌ ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، “باسکردنی جه‌نگ له تورکیادا یه‌کسانت ده‌کات به خائین، ئه‌و که‌سه ده‌گمه‌نانه‌ش که له‌وێ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن ده‌بێت چاوه‌ڕێی تۆڵه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر بکه‌ن وه‌كو زیندان، ناوزڕاندن و داماڵین له هه‌موو مافێک، سه‌ربڕینی کوردان، پایه‌ماڵکردنی سه‌ربه‌خۆیی و ماف و خه‌ونه‌کانیان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌کو پێداویستیه‌کی ژیانیی تورکه‌کان وێناکراوه”.

.

ده‌شڵێن “ئێمه ناتوانین کورده‌کان بۆ چاره‌نووسی خۆیان جێبهێڵین. دوای خیانه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک تره‌مپ له‌وان، دوا چاره‌یان، هاواره به‌ڕووی ئه‌وروپادا”.

.

بیرمه‌ندانى ئه‌وروپا ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، “دۆزی کورد ده‌بێت جێی بایه‌خی هه‌موومان بێت، چونکه ئه‌و چه‌کانه‌ی شه‌ڕی پێده‌کرێت ئێمه دروستیان ده‌که‌ین و ده‌یانفرۆشین (بڕیاری وه‌زیرانی ئه‌وروپا به راگرتنی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا پێویست بوو، هه‌ڵبه‌ته دره‌نگیش بوو). دۆزی کورد ده‌بێت جێی بایه‌خی ئێمه بێت چونکه کورده‌کان تاکه گروپێک بوون توانیان کشانی داعش بوه‌ستێنن. ده‌بێت جێی بایه‌خی هه‌‌موومان بێت چونکه تورکیا پاره له ئه‌وروپا وه‌رده‌گرێت بۆ گرتنه‌خۆی ئاواره‌کانی سوریا”.

.

ئه‌و بیرمه‌ند و ڕۆشنبیره‌ گه‌ورانه‌ى ئه‌وروپا كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان نوسیووه‌ ئه‌مانه‌ن:

.

سه‌لمان روشدی

ماریۆ فارگاس یۆسا

هێرتا میوله‌ر

لیڤی هینری بێرنارد

حه‌نیف قوڕه‌یشی

ڕۆبێرت هاریس

ڕۆبێرتۆ ساڤیانۆ

سڤێلتانا ئه‌لێکسێڤیچ

فێرناندۆ ئارامبۆرۆ

مارک ئاوگه

مارتین کاپارۆس

ئانا ئیرنۆکس

ئیلینا فیرانتا

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل