fbpx
Shadow Shadow

كۆمكارى عه‌ره‌بى بێده‌نگه‌ و وڵاتى میسر داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له ‌ده‌كات بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌كانى توركیا

21:49 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

جگه‌ له ‌وڵاتى میسر، تا ئێستا هیچ وڵاتێكى ترى ئه‌ندامى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان هەڵوێستیان نەبوە، میسریش به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئیدانه‌ى ده‌كات و بۆ ڕێگریكردنیشى، داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وڵاتانى ئه‌ندامانى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كات.

,

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وە كردووه‌، ئه‌و هه‌نگاوەى توركیا ده‌ستدرێژیكردنێكى ئاشكرا و قه‌بوڵنه‌كراوه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانى وڵاتێكى دراوسێى و قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخێكى تایبه‌تیه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و دژیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

,

هەروەها وەزارەتى دەرەوەى میسر جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تییان له ‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌یه‌ ڕوبه‌ڕوى ئه‌و پێشهاته‌ نوێیه‌ مه‌ترسیداره‌ ببنەوە، كه‌ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

,

له ‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا، میسر داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له‌ كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كات، ئەوەش بۆ تاووتوێكردنى ڕوداوه‌كان و كاركردن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رییه‌كانى سوریا، هه‌ره‌وه‌ها پاراستنى خاك و خه‌ڵكه‌كه‌شى له‌و هێرشانه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل