Shadow Shadow

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەلیكترۆنی دەبێت

23:39 سێ شه‌ممه‌ 09 نیسان 2019
article image

 

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان بەردەوامە، کۆمسیارێکیش دەڵێت، جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەلیكترۆنی دەبێت.

 

حازم ئەلردێنی کۆمسیار لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ وپلاندانان و بازرگانی بەردەوامە، بۆ زانینی ژمارەی دەنگدەران و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ناوی ئەو کەسانەی کە مردون”.

 

سەبارەت بە نوسینگەی كەركوكی كۆمسێونی هەلبژاردن و ئەو مەترسیانەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو پاریزگایە باس دەکرێت، حازم ئەلردێنی وتی: “كارمەندانی نوسینگەی كەركوك بەپێی ڕێژەی نەتەوەكانی شارەكە دابەشكراون، هیچ زیادەیەك یاخود كەمكردنەوەیەك ناكرێت، گرنگ نیە لێپرسراوی نوسینگەكە كورد بێت یان نەتەوەیەكی دیکە، گرنگ ئەوەیە ئێمە ئامێری ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنین بۆ ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەكان و دەستی مروڤی تێدا نابێت”.

پیشتر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند لایەنێکی سیاسی عێراق و هەرێم ڕەخنەی توندیان لە پرۆسە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو هەڵبژاردنە گرت و بە ساختەکاری پرۆسەکەیان ناوزەندکرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل