fbpx
Shadow Shadow

كۆشكی سپی هۆشدارى دەداتە ئێران: مامەڵەی خۆت بگۆڕە

19:00 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

كۆشكی سپی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هۆشدارى دەداتە ئەو وڵاتە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونى سزاکانى سەر ئەو وڵاتە دەکاتەوە.

.

لەراگەیەندراوەکەى کۆشکى سپیدا ئاماژە بەوە کراوە “ئه‌مریكا ئاشتی ده‌وێت و پاڵپشتی له‌ خه‌ڵكی ئێران ده‌كات و سزاكانی سه‌ر تاران له‌ به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بن”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە کۆشکى سپى روونیکردۆتەوە “ئێران ده‌توانێت له‌جیاتی كوشتن، وێرانكاری، هێرشكردنه‌ سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان ئاشتی هه‌ڵبژێرێت و ئەگەریش مامه‌ڵه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وا روبه‌ڕووی سزای توندتر ده‌بێته‌وه‌”.

.

راگەیەندراوەکەى کۆشکى سپى لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ (دووشەممە)، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو :”دوو دەزگای نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمیان دامەزراندووە، کە پیتاندنی یۆرانیۆمیان بەڕێژەی 10 هێندەی پێشوتر بەرزکردوەتەوە”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل