fbpx
Shadow Shadow

كۆتا وتەی مورسی پێش مردنی

10:53 سێ شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2019
article image

سەنگەر سەید قادر

محمد مورسی ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبووە لەسەر كەیسی سیخوڕی بۆ قەتەر و هەڵهاتنی لەزیندان، لەكاتی دادگایی كردنەكە دا داوای لە دادوەر كردوە قسە بكات لە كاتی قسە كرندا توڕە بووە و هەڵچووە ، بەدادوەری وتوە كە بەخراپی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن و شەش مانگە خراوەتە زیندانی تاكە كەسیەوە و ڕێگە نادەن خێزان و منداڵەكانی سەردانی بكەن لە كاتی ناو هێنانی منداڵەكانیدا لە هۆش خۆی چوە.

.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مردنی مورسی كاردانەوەی زۆری بەدوایدا خۆیدا هێنا و ئەڕدوگان مورسی بە شۆڕشگێری دیموكراسی و شەهیدی بەرگری ناو برد، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیاربوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بوو كە ڕایگەیاند ڕاپۆرتیان لەسەر مردنی مورسی لەلایەن میسرەوە پێگەشتوە و هێچ شتێكیان نیە لەسەر مردنی مورسی بیڵێن.

.

لەسەر ئاستی ناو خۆش هەندێك لەلایەنگرانی مورسی داوای خۆپیشاندان دەكەن بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنی ئەمنی توندەوە هیچ كاردانەوەیەك لە شەقامی میسریدا ڕوونادات، وەزارەتی ناوخۆی میسریش هۆشداری داوە لە هەر گردبونەوە و خۆپیشاندانێك كە بە توندی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

.

پێشتر و لە ڕۆژی 7 مانگی ڕابردودا مورسی لەكاتی دادگایكردنی دا لەبەردەم ڕاگەیاندنەكاندا بە دادوەری ڕاگەیاند كە لە زیندان هەوڵدەدرێت خۆی و چەند سەركردەیەكی ئیخوان تیرۆر بكرێت، پێش چوارمانگ و لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا خێزانەكەی مورسی و ڕێكخراوی هیومان رایتس هۆچ و لیژنەی پەیوەندیەكانی دەروەی پەرلەمانی بەریتانیا هۆشداریان دابوو لەوەی هەوڵێك هەیە بۆ تیرۆركردنی مورسی.

.

محمد مورسی لەدایكبووی ساڵی 1951 و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە ئەندازیاریدا و مامۆستای زانكۆكانی كالیفۆرنیای ئەمەریكا و قاهیرە و زەقازیقی میسربووە، ماوەی 8 ساڵ ئەندامی پەرلەمانی میسر بووە، لە ساڵی ٢٠١٢ وەك یەكەم سەرۆك كۆماری مەدەنی بەسەرۆكی میسر هەڵبژێردرا.

.

بەڵام ئەوەی رێكەوتێكی سەیرە ڕۆژی مردنەكەی هەمان ڕۆژی هەڵبژاردنی بوو لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریدا لە 2012/6/17 كە زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی میسری بەدەست هێنا، لەبەرامبەر ئەحمەد شەفیقی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری میسردا.

.

بەڵام لە ساڵی 2013 لەسەركار لادرا و دەستگیركرا و بە تۆمەتی تیرۆر و سیخوڕی و گەندەلی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، لە دوای 3271 كاتژمێر دادگایی كردن و لێكۆڵینەوە لە چوار دۆسیەدا سزای 48 زیندانی و سزایەكی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، كەدواتر سزای لەسێدارەدانەكە هەڵوەشێنرایەوە، بەلام لە 6 دۆسیەی تردا داگایی كردنی بەردەوامبوو.

.

داواكاری گشتی میسر داوایەكی خێزانەكەی مورسی ڕەتكردوەتەوە بۆ بەخاكسپاردنی لەشوێنی لەدایكبوونی لەبارێزگای زەقازیق،بڕیاریداوە بەبێدەنگی و بەتەنها بەئامادەبونی خێزان و كوڕەكان و پارێزەرەكەی بەخاك بسپێردرێت لەجێگایەكی نهێنی لە گۆڕستانی مەدینەی نەسر.

.

تێبینی/ بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی توێكاری و داواكاری گشتی میسر مورسی بەهۆی توڕەبوون و هەڵچونەوە جەڵدەیە لێیداوە و مردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل