fbpx
Shadow Shadow

كۆتایی ئه‌فسانه‌یه‌كی مایكرۆسۆفت راگه‌یه‌ندرا..هۆشدارییه‌كی توند بۆ به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7

09:26 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 ده‌كات كه‌ چیتر كۆمپانیاكه‌ سه‌پۆرتی ئه‌و جۆره‌ ویندۆزه‌ ناكات و له‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌)ه‌وه‌ ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ری فه‌راهه‌م ناكات.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تائیستاش ویندۆزی 7 به‌كارده‌هێنن كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و بۆ له‌مه‌ولا رووبه‌ڕووی ڤایرۆس و هاككردن ده‌بنه‌وه‌.

.

به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 بۆ فه‌راهه‌مكردنی پارێزگاری بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانیان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ ویندۆزی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان بۆ ویندۆزی 10 به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و پێده‌چێت له‌م دۆخه‌شدا پێویستیان به‌ كڕینی كۆمپیوته‌ری دیكه‌ بێت به‌وپێیه‌ی ره‌نگه‌ كۆمپیوته‌ره‌ كۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سیستمی ئیشپێكردنی ویندۆزی 10 یه‌كنه‌گرێته‌وه‌.

.

كه‌وتنه‌كاری ویندۆزی 7 بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌كارهێنانی ویندۆزی 8-یش كه‌ ساڵی 2012 كه‌وته‌ كار هه‌تا ساڵی 2023 فه‌راهه‌م ده‌بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل