fbpx
Shadow Shadow

كوردكوژی درۆزن

23:03 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

بیروڕا- هیوا سەید سەلیم

.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل (بنیامین نەتەنیاهۆ) لە وەڵامی موزایەدەكانی ئەردۆغان وەسفێكی جوانی سەرۆك كۆماری توركیای كرد كاتێك بە (كوردكوژ و درۆزن) ناوی برد.

.

هەر بەڕاست لە ئێستادا كەس هێندەی ئەردۆغان كوردكوژ نیە، وە كەسیش وەك ئەردۆغان دیماگۆجی و درۆزن نیە .

.

ئەردۆغان جگە لە كوردستانی  باكوور كە شەڕێكی سەرتاسەری دژ بە كوردانی ئەوەێ درێژە پێدەدات، لە باشوور و رۆژئاوای كوردستانیش، دەستی چۆتە خوێنی نەتەوەی كوردانی ئەو دوو پارچەیە.

.

لە باشووری كوردستان بەشێكی خاكەكەی داگیركردووە، وە بنكە و بارەگای سەربازی لێ دامەزراندووە، هەروەها بەبەردەوامیش بە بیانووی هەبوونی هێزەكانی pkk خەڵكی سڤیلی گوندەكان دەكاتە ئامانج، وە كۆمەڵكوژیان لە بەرامبەر ئەنجام دەدات.

.

وە لە رۆژئاوای كوردستانیش بەمەبستی شكستهێنان بە ئەزموونی رۆژئاوا، توركیا دەستی چۆتە هەموو جۆرە تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتی، لە پشتیوانی لە گروپە تیرۆرستیەكان، وە بە ئەنجام گرتنی خەڵكی سڤیل، لە نموونەی كۆمەڵكوژی كۆبانی و داگیركاری عەفرین لە رۆژئاوایی كوردستان.

.

لە ئێستادا كە (نەتەنیاهۆ)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، كە وڵاتەكەی هاوكارێكی باشی توركیایە،  لە بواری هاوكاری سەربازی و تەكەنەلۆژی و ئیستخباراتی، لە هەموو كەس باشتر دەزانێت كە تا ئێستا ئەردۆغان چەندە كوردی كووشتوە و چەندە كەسێكی درۆزنە.

.

بۆیە كاتێك  رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە سەكۆی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەردەم شاندی باڵای وڵاتان وێنەی ئیسرائیل بەرزدەكاتەوە، وە وەسفی ئیسرائیل بە داگیركەر دەكات، ئەوە هەر (نەتەنیاهۆ)یە پێی دەڵێت درۆزن.

.

بەڵێ ڕاستە  ئەردۆغان درۆزنە، چونكە ئەوەی سەبارەت بە هەڵوێست لە ئیسرائیل لەوێ ڕایگەیاند  جگە لە درۆیەكی زەق هیچی تر نیە، چونكە دەمێكە ئیسرائیل و توركیای ئەردۆغان باشترین پەیوەندی ئابووری و سەربازیان هەیە، وە ئەوەی هەیە سەبارەت بە پرسی فەلەستین بریتیە لەوەی ئەردۆغان هەمیشە موزایەدە بە كێشەی فەلەستینەوە دەكات.

.

ئەردۆغان كە لەسەر دەستی ئەو پارتەكەی پارتی دادوگەشەپێدان، توركیا ڕووبەڕووی چەندین كێشەی جدی نێودەوڵەتی بۆتەوە، پێویستی بەو جۆرە سیاستە دیماگۆجیە هەیە، تا وای نیشان بدات ئەو وەك ولاتێكی گەورەی ئیسلامی خەمخۆری پرسی فەڵەستینە، بێخەبەر لەوەی كە بزانێت پێش ئەویش سەدام حوسێن دیكتاتۆری عێراق زۆرێك لەو موزایەدانەی كرد، بەڵام بینیمان كە چاررەنووسی بە كوێ گەیشت.

.

ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی خوولی 74 نەتەوەیەكگرتووەكان لە بارێكی دەروونی خراب قسەی كرد، چونكە لە ڕۆژانی كۆبوونەوەكەدا رۆژنامەی نیۆیۆرك پۆست، لە راپۆرتێكی دا باسی لەوە كردبوو كە توركیا لەسەر دەستی ئەردۆغان كراوەتە خانەخوێی رێكخراوە تیرۆرستیەكان و پشتیوانی لە تیرۆر دەكات.

.

لەسەر ئاستی شەقامیش بە هەڵگرتنی چەندین پۆستەر كە لێیان نووسرابوو بەخێرهاتنی ئەردۆغان ناكەین بۆ نیۆیۆرك، توركیا زیندانی سەدان منداڵی بێتاوانە بۆیە ئەمانە هەمووی دۆخێكی نەفسی خرابی لای ئەردۆغان درووست كرد.

.

لە كۆتاییدا دەڵێین كێشەكانی ئەردۆغان لەگەڵ وڵاتانی وەك سعودیە و میسر و پێشترین لە پرسی ئەرمەن و كورد، هۆكارن كە كەمترین كەس باوەڕ بە ئەردۆغان بكات وە كوردكوژی درۆزن ناوی بێت.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل