fbpx
Shadow Shadow

"دوور نیه‌ به‌هۆى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستییه‌وه‌ بوبێت"

كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێران له ‌ده‌ریاى سور له‌نزیك به‌نده‌رى جه‌ده‌ى سعودیه‌ ته‌قییه‌وه‌

09:00 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کەشتییەکى نەوتهەڵگرى ئێرانى لە ئاوەکانى دەریاى سور نزیک لە بەندەرێکى سعودیە تەقییەوە و زیانى زۆرى پێگەیشتوە، شارەزایانى سەر کەشتییەکەش بەدوورى نازانن کە کردەوەیەکى “تیرۆریست”ى بوبێت.

,

میدیاکانى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێرانى سه‌ربه ‌كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌دوورى 100 كیلۆمه‌تر له ‌به‌نده‌رى جه‌ده‌ى سعودیه‌وه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ گڕى تێبه‌ر بووه‌ و به‌شێك له‌و نه‌وته‌ى كه‌ پێیبوه‌ ڕژاوه‌ته‌ نێو ده‌ریاى سوره‌وه‌.

,

به‌گوێره‌ى زانیارییەکانى خراونەتەڕو، دوو عه‌مبارى سه‌ره‌كى كه‌شتییه‌كه‌ گڕى تێپه‌ربوه‌ و زیانێكى زۆر به‌ر ئه‌و نه‌وته‌كه‌ كه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ڵیگرتوه‌ و ویستویه‌تى بیگوازێته‌وه‌.

,

باسله‌وه‌ش كراوە، شاره‌زایانى ناو كه‌شتییه‌كه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ هۆكارى ڕودانى ته‌قینه‌وه‌ى نێو كه‌شتییه‌كه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: “دوور نییه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ به‌هۆى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستییه‌وه‌ ڕویدابێت”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل