Shadow Shadow

تیمەكانی كارەبا هەوڵی چاككردنی دەدەن

كارەبای چەند گەڕەكێكی سلێمانی بەهۆی لافاوەوە بچڕا

13:55 دوو شه‌ممه‌ 25 ئادار 2019
article image

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

بارینی بارانێكی زۆر لەپارێزگای سلێمانی بووە هۆی بچڕانی كارەبای نیشتیمانی چەند گەڕەكێگی شاری سلێمانی و بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە لەفیدەرێكدا باران بارین ئەستونێكی كارەبای بردووە.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “ئەو بارانەی كە ئەمڕۆ سنوری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی بە پێنج لاینی گەورە گەیاندبوو و نزیكەی 90 فیدەریش شۆرت و كێشەی تیا دروست بوو”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییان توانیوویانە تائێستا لەسەدا نەوەدی كێشەی بچڕانی كارەبای نیشتیمانی ئەو فیدەرانەی سلێمانی چارەسەر بكەن و كارەبا بگەڕێننەوە بۆ هاونیشتیمانیان و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە بەردەوام دەبن لە چارەسەركردنی كێشەكانی تر و دۆزینەوەی شۆرتی ئەو فیدەرانەی تر كە وەستاوون.


لەگەڵ باران بارینەكەی ئەمڕۆی پارێزگای سلێمانی و بچڕانی كارەبای نیشتیمانی لەبەشێك لەفیدەرەكان كارەبای نیشتیمانی عەربەت و قەرەداغ راگیرا، سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی روونیكردەوە “بچڕانی كارەبای نیشتیمانی عەربەت و قەرەداغ چارەسەر كراوە و كارەباكەیان بۆ گەڕاوەتەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل