fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

قەیرانى بەرشەلۆنە ئاڵۆزتر دەبێت..میسى بێدەنگى شکاند

09:05 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

قەیرانى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لەم وەرزدا زیاتر دەبێت، دواى ئەوەى لیۆنێل میسى ئەستێرەى یانەکە بێدەنگى شکاند و بەشێوەیەکى کتوپڕ هێرشیکردە سەر ئیدارەى یانەکەى.

.

میسى بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ  هێرشیکردە سەر بەرێوەبەرى وەرزشى یانەکەى و هاوڕێی پێشووى ئیرک ئەبیدال، بەهۆى لێدوانەکانى ئەمدواییەى کە ڕەخنەى لە یاریزانەکانى یانەکە گرتبوو.

.

میسى لەهەژمارى خۆى لە ئینستاگرام، لێدوانەکانى ئەبیدالى بۆ رۆژنامەى سپۆرت بڵاوکردووەتەوە کە باسى لەوەکردبوو، پەیوەندى نێوان ڤالڤێردى ڕاهێنەرى پێشوو لەگەڵ یاریزانەکان خراپ بووە، یاریزانەکان بەشێوەیەکى باش کاریان نەکردووە.

.

میسى لە وەڵامدا نوسیویەتى “بە ڕاشکاوى حەزم بەو جۆرە کارانە نییە، بەڵام پێموایە هەموو کەسێک پێویستە بەرپرسیاربێت لە کارەکەى و بڕیارەکانى”.

.

وتیشى “یاریزانەکان بەرپرسیارێتى ئەوە هەڵدەگرن کە لەسەر گۆڕەپانى یاریگا ڕوودەدات، ئێمە یەکەم کەس درک بەوە دەکەین کاتێک ئەنجامى باشمان نابێت، بەڵام ئیدارەى یانەکەش پێویستە بەرپرسیارێتى بڕیارەکانى هەڵبگیرێت”.

.

میسى باسى لەوەشکردووە، دواجار کاتێک قسە لەسەر یاریزانەکان دەکرێت، پێویستە بەوردى ناوەکان بهێنرێت، ئەگینا هەموان دەکەونە بەر هێرشەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل