fbpx
Shadow Shadow

قەڵغانێکى جیاواز هاوکێشەى شەڕەکان دەگۆڕێت

10:27 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سوپاى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى دروستكردنى قه‌ڵغانێكى سه‌رسنگه‌ بۆ سه‌ربازه‌كانى، له‌ڕووى پێكهاته‌ى ماده‌كانی و كێشه‌ و به‌رگه‌گرتنى بۆ ته‌نه‌ تونده‌كان زۆر جیاوازتره‌ له‌چاو قه‌ڵغانه‌ كۆنه‌كه‌ و ئه‌گه‌رى مه‌ترسى مردن له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكیى، سوپاى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى دروستكردنى قه‌ڵغانێكه‌ بۆ سه‌رسنگى سه‌ربازه‌كانى، به‌ڕێژه‌ى 64% به‌رگه‌ى به‌ركه‌وته‌ تونده‌كان ده‌گرێت و كێشه‌كه‌شى له‌چاو ئه‌و قه‌ڵغانه‌ى كۆنه‌ى ئێستا هه‌شتجار كه‌متره‌ و له‌ماده‌ى فۆلاز دروستده‌كرێت.

.

ئیڤان ڕنرستۆرم، به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیگه‌ سه‌ربازییه‌كانى سه‌ر به‌ سوپاى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا به‌هاوكارى تاقیگه‌ى سوپا و زانكۆى پۆڤالۆ سه‌رقاڵى دروستكردنى ماده‌یه‌كى تێكه‌ڵه‌ى گیراوه‌ن بۆ دروستكردنى قه‌ڵغانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تواناى بەرپەرچدانەوەى كاریگه‌ریى ته‌نه‌ تونده‌كانى هه‌بێت.

.

قه‌ڵغانەکە كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ له‌كاتى شه‌ڕدا به‌كارده‌هێنرێت كێشه‌كه‌ى نزیكه‌ى 16 كیلۆیه‌ و له‌لیمفه‌ تێكه‌ڵه‌كان و چه‌ند ماده‌یه‌كى ترى ڕه‌ق .

.

به‌ڵام ئه‌و مادانه‌ى له‌ قه‌ڵغانه‌ نوێیه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن جیاوازترن، له‌وانه‌ى ماده‌ى ئیسلین كه‌ گه‌ردیله‌كانى له‌پلاستێك ده‌چێت به‌جیڕ و ڕه‌ق ناسراوه‌ و ده‌توانێت به‌رگه‌ى ته‌نه‌ تونده‌كان بگرێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كێشه‌ى له‌چاو قه‌ڵغانه‌ كۆنه‌كه‌دا زۆر كه‌متره‌.

.

سوپاى ئه‌مریكا به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو قه‌ڵغانى سه‌رسنگ له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانییه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌وه‌ش بۆ دورخستنه‌وه‌ى زیانى سه‌ربازه‌كانیان له‌كاتى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل