fbpx
Shadow Shadow

قەڵادزێ.. بەهۆی دەماقاڵێوە کەسێک بە چەقۆ کوژرا

23:33 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمشەو، 30ی تشرینی دووەمی 2019، بەهۆی شەڕ و دەماقاڵێی نێوان دوو گەنج لە قەڵادزێ، یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی تریانی کوشت.

؟

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر نۆی شەو و لە گەڕەکی ڕاپەڕین ڕوویداوە، سەرەتا دوو گەنجەکە بووە بە دەماقاڵێیان، دواتر یەکێکیان چەقۆی داوە لە ملی ئەوی تریان و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

؟

ڕاشیگەیاند، کوژراوەکە ناوی سەفین حسێنە و تەمەنی 20 ساڵە، کەسێکیش بەناوی (ها. پ) بە تۆمەتی کوشتنی سەفین دەستگیرکراوە و تەمەنی 16 ساڵە.

؟

هاوکات پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “ئەمشەو کاتژمێر 9:25 خولەک تەرمی سەفین کە پیشەى کاسبە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى گشتیی قەڵادزێ کە بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە.”

؟

دەشڵێت، “لە شوێنی ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل