fbpx
Shadow Shadow

قەڵادزێ؛ پیاوێک بە بەنزین خۆى سوتاند

21:57 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆسوتاندنى هاووڵاتییەکى شارى قەڵادزێ بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە”.

.

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو هاووڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایکبووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،  بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سەروی 60%، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین لە راگەیەندراوەکەیدا روونیدەکاتەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل