fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

قەڵادزێ؛ پیاوێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی ژنە سوتاوەکەی خۆی هەڵدایە ناو ئاگر و هەردووکیان سوتان

16:10 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

لە شارۆچکەی قەڵادزێ ژنێک بەهۆی تەباخەوە ئاگری تێبەربوو و دوای ئەوەی مێردەکەی بەهانایەوە چووە لە ئەنجامدا ئەویش ئاگری تێپەربووە و بەهۆیەوە ژنەکە 95%ی جەستەی سوتاوە و مێردەکەشی 25% و لە ئێستاشدا هەردووکیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: “کاتژمێر 1:50 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک لە گەڕەکی ئاشیی شارۆچکەی قەڵادزێ بە سوتاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە بەوتەی هاوسەرەکەی سەرقاڵی گەرمکردنی ئاو بووە بە تەباخ و دواتر گڕی گرتووە و بەو هۆیەشەوە سوتاوە کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ ڕێژەی سوتاویەکەی له 95%ـە”.

،

بە وتەی هاوسەری ژنەکە، ئەو سەرقاڵی خواردنەوەی چا بووە و لەوکاتەشدا کە گوێی لە دەنگی هاوسەرەکەی بووە بەهانایەوە چووە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەو هۆیەشەوە ئەویش بەڕێژەی 25% سوتاوە.

،

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،  ژن و مێردەکە هەردووکیان تەمەنیان 39 ساڵە و ژنەکە پیشەی ژنی ماڵە و پیاوەکەش پیشەی مامۆستایە، بەهۆی سەختی برینەکانیشیان هەردووکیان بەڕێکران بۆ سلێمانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل