fbpx
Shadow Shadow

قەڵادزێ؛ لە ڕوداوێکی سەیردا سێ گەنج سوتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە

11:02 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سێ گەنج لە قەڵادزێ بە سوتاوی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەى شارەکە، پۆلیسیش دەڵێت، بەهۆی بەکارهێنانی مادەیەکی جوانكاری دەموچاوەوە توشی ئەو ڕوداوە بوون.

,

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو سێ گه‌نج کە له‌دایكبووی ساڵی 1993، 2000 و 2007 بوون، گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، هەرسێکیان به‌ ئاگر سوتاون”.

,

وتبێژى پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشى ئاشکراکرد: “ئەو سێ گەنجە، مادەیەکی وەک مۆمیان بەرکاهێناوە بۆ جوانکاری دەموچاویان، بەڵام بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی مۆمەکە و کەرەستەکانی دیکە کە هەندێک کاغەز بوە، گڕی گرتوە و ئەوانیش بەهۆی کڵپەی ئاگرەکەوە بەشیک لە دەموچاو و دەست و قاچیان سوتاوە”.

,

بە وتەى پۆلیس لە ئێستادا هەرسێ کەسەکە لە نەخۆشخانەی قەڵادزێن و تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێری ته‌ندروستیدان‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه، بەڵام هیچ ‌کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل