fbpx
Shadow Shadow

قەڵادزێ؛ دوای 20 ساڵ پۆلیس تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد

12:43 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بڵاوکردەوە کە 20 ساڵ پێش ئێستا  فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە،  تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( پ. ع)  دەستگیرکردووە، کە له‌دایكبووی ساڵی 1973یە و دانیشتووی شاری قەڵادزێیە، کە له‌ ساڵی 1999 فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه.

.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ ساڵی 1999 ئۆتۆمبێلێكی پێ بووه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ بناری قه‌ندیل له‌ نزیك ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئافره‌تێك كه‌ سه‌رنشین بووه‌ له‌گه‌ڵیدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لە ساڵی 1999 كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شۆفێره‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێ بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێت، به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له‌ گەڕەکی ڕاپەڕین لە قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كرا.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 24 بڕگه‌ی 1 له‌ یاسایی هه‌مواركراوی هاتوچۆ دەستبەسەرکراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل