fbpx
Shadow Shadow

"پێشتر لاى ئه‌مریكییه‌كان زیندانى بووە"

قەڕداش؛ جێگرەوەى چاوەڕوانکراوى بەغدادى

12:01 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دواى كوژرانى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى پرسى جێگره‌وه‌ى هاتووەتە بەرباس و مشتومڕى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌، له‌ئێستاشدا باس له‌ عه‌بدوڵا قه‌ڕداش دەکرێت بۆ جێگرتنەوەى کە بە توندوتیژترین سەرکردەى داعش هەژماردەکرێت.

.
مانگى ئابى ئه‌مساڵ ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش، عه‌بدوڵا قه‌رداشى كرده‌ جێنشینى خۆى به‌ڵام له‌لایه‌ن میدیاى نزیك له‌داعشه‌وه‌ وەک ‌سه‌رپه‌رشتیارى كاروبارى موسڵمانان وه‌سف كرا.

.

.بڕیاره‌كه‌ى به‌غدادى بۆ دیاریكردنى جێنشینه‌كه‌ى له‌دواى نزیكه‌ى چوار مانگ هات لەدەرکەوتنى بۆدواهه‌مینجار له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا کە تییدا به‌ڵێنى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى زیاترى له‌ئه‌مریكادا و بەرپرسیارێتى ڕێکخراوەکەى لە ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سریكلانكا ڕاگەیاند وەک تۆڵەکردنەوەى هێرشەکانى باغۆز.

.

قه‌ڕداش و به‌غدادى

قەڕداش؛ جێگرەوەى چاوەڕوانکراوى بەغدادى
به‌گوێره‌ى زانیارى به‌رپرسانى ئه‌منى عێراقى، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان قه‌ڕداش و به‌غدادى بۆ نزیكه‌ى 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاتێك هه‌ردووكیان له‌بوكاى پارێزگاى به‌سره‌ى عێراق زیندانى بوون، ئه‌و زیندانیه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ دواى پڕۆسه‌ى ئازادى عێراق له‌ساڵى 2003 بۆ چه‌ند ساڵێك سه‌په‌رشتى ده‌كرا.

.
بەغدادى و قەڕداش پێش ئه‌وه‌ى ئازاد بكرێن له‌و زیندانه‌دا یه‌ك ده‌ناسن و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ سه‌ره‌تایه‌كى نوێ بۆ كارى توندوتیژیى كه‌ دامه‌زراندنى داعشى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

.
ڕه‌چەڵەکى عه‌بدوڵا قه‌رداش بۆ شارۆچكه‌ى ته‌لعفه‌رى باكورى خۆرئاواى شارى موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ دواى كه‌وتنى موسڵ خه‌ریك بوو ببێته‌ مۆڵگه‌ى سه‌ره‌كى داعش به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێزه‌ عێراقیه‌كان نه‌یانده‌توانى به‌ئاسانى بچنه‌ ناویه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى به‌چه‌كدارانى داعش دابوو بیكه‌نه‌ رێڕه‌وێك بۆ ده‌ربازبوون به‌ره‌و ناوچه‌ سنوریه‌كانى ترى عێراق.

.
“قۆناغێكى مه‌ترسیدار”
قەڕداش؛ جێگرەوەى چاوەڕوانکراوى بەغدادى

تۆڕى هه‌واڵى مۆنتى كارلۆى فه‌ڕه‌نسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێكى نهێینى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى عێراق تایبه‌ت به‌چاودێریكردنى جموجۆڵى شانه‌ تیرۆریسته‌كان، كردنى قه‌ڕداش به‌ جێگره‌وه‌ى به‌غدادى ده‌بێته‌ هۆى قۆناغێكى مه‌ترسیدار بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى توندوتیژى دژى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى به‌شێوه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌.

.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، هه‌ڵبژاردنى قه‌رداش بۆ جێگره‌وه‌ى به‌غدادى ئه‌گه‌رى چه‌ندین مه‌ترسى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى كه‌ ئامانجى ورژواندنى فیتنه‌ى تایه‌فیه‌ له‌عێراق لێده‌كرێت.

.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌گه‌رى گرتنه‌ ده‌ستى كاروبارى چه‌كدارانى داعش له‌لایه‌ن قه‌ڕداشه‌وه‌ دڕدۆنگى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى عێراقى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى قه‌ڕداش به‌شه‌ڕه‌نگیزترین و توندوتیژترین سه‌ركرده‌ى داعش ده‌زانرێت، به‌ڵام ده‌زگا هه‌واڵگرى و ئه‌منیه‌كان كۆمه‌ڵێك زانیاریان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى قه‌ڕداش و جموجۆڵ و شوێنى مانه‌وه‌ى نه‌دركاندووه‌.

.

فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف شاره‌زاى ئه‌مینى عێراق ده‌ڵێت “خه‌لیفه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادى له‌زیندانى بوكا له‌به‌سره‌ زیندانى بوون، پێشتریش پیشه‌كه‌ى له‌ناو ئه‌لقاعیده‌ شه‌رعناسى گشتى بووه‌و ده‌رچووى كۆلیژى ئیمام ئه‌عزه‌مى شارى موسڵه‌.”

.

ڕه‌غیف ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، قه‌ڕداش له‌ ئه‌بو عه‌لاى عه‌فریى سه‌ركرده‌ى داعشه‌وه‌ نزیك بووه‌ و باوكیشى وتاربێژێكى لێزان و عاقڵ بووه‌.

.

ڕه‌غیف زانیارى زیاتر له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانى قه‌ڕداش باس ده‌كات و ده‌ڵێت “قه‌ڕداش به‌توندوتیژ و به‌كارهێنه‌رى زه‌بروزه‌نگ ناسراوه‌، له‌كاتى دەستبەسەرداگرتنى موسڵدا یه‌كه‌م كه‌س بووە پێشوازى له‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كردووه‌”.

.
دواى كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان و ناوچه‌كه‌ و عێراق باسیانله‌وه‌ كرد به‌كوشتنى به‌غدادى مه‌ترسیه‌كانى داعش و تیرۆر كۆتایى نه‌هاتووه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل