fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

قەناسە لاوەکەی دۆرتمۆند لەیەکەم یاری و بە یەکەم سێ شوت سێ گۆڵی تۆمارکرد

22:38 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لە کارێکی ناوازە و سەرسوڕهێنەردا ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی لاوی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەیەکەم بەشداریکردنی لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا لە سێ شوتی یەکەمیدا بۆ گۆڵی بەرامبەردا لە 20 خولەکدا هاتریکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

،

ئەمشەوی شەممە، لە میانەی یارییەکانی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانیدا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند و ئۆکسبۆرگ ڕوبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە گێمی یەکەمدا، یانەی دۆرمۆند بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دواوە بوو.

،

لەگێمی دووەمدا و لەدوای هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگا و بەشداریکردنی لە یەکەم یاریدا، ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی لاوی نەورویجی، توانی لە ماوەی 20 خولەکدا و لە خولەکەکانی 59 و 70 و 79 لە سێ شوتی یەکەمیدا لەگەڵ یانەکەی سێ گۆڵ تۆمار بکات و ئەنجامی یارییەکە لە شکستەوە بگۆڕێت بۆ بردنەوە.

،

بەوەش هالاندی لاو هەر لەیەکەم یارییەوە ناوی خۆی خستە مێژووی یانەکەوە و بووە دووەمین یاریزان کە لە یەکەم یاریدا لەگەڵ دۆرتمۆند هاتریک تۆمار بکات، کە پێشتر تەنها ئۆبامیانگ ئەو کارەی کردبوو.

،

هالاندی تەمەن 21 ساڵ ئەم وەرزە بە ئاستێکی خەیاڵییەوە دەرکەوتووە چاودێرانی وەرزشی بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی داهاتووی تۆپی پێ ناو  دەبەن و لە گواستنەوەی زستانەدا لەیانەی ڕید ساڵزبۆرگی نەرویجییەوە ڕویکرد یانەی دۆرتمۆند.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل