Shadow Shadow

قەشەى موسڵ: لەکۆى 15 هەزار مەسیحى نزیکەى 40 کەسیان گەڕاونەتەوە موسڵ

14:28 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

قەشەى موسڵ ئاشکراى کردووە، لەکۆى 15 هەزار مەسیحى تەنها نزیکەى 40 کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە، ئەوەش پاش ئازادکردنى لەدەستى داعش.

.

قەشە عادل، قەشەى شارى موسڵ بە پێگەى ئەلیتیاى تایبەت بە هەواڵى مەسیحی، ڕایگەیاندووە: “پاش ئەوەى ڕویدا بەهۆى داعشەوە، کەس چاوەڕوانى ئەوەى نەکرد هیچ کەسێکى مەسیحى بگەڕێتەوە بۆ موسڵ، تا ئێستاش خەڵکێکى زۆر ترسیان لەگەڕانەوەیان هەیە بۆ شارەکە، بەڵام گەر کەنیسەکان و تەلارەکان بونیاد بندرێنەوە و بکرێنەوە ڕەنگە مەسیحییەکى زۆر بگەڕێتەوە”.

.

قەشە عادل وتیشی، ڕۆژانە هەزار خوێندکار لە گوند و شارەکانى نزیک لە موسڵەوە دێنە شارەکە بۆ زانکۆى موسڵ و دەگەرێنەوە بەهەمان شێوە کرێکار و فەرمانبەرێکى زۆرى مەسیحییەکان هاتووچۆ دەکەن.

.

ئەو قەشەیە هیواشی خواستووە، بەزوترین کات کڵێساى بەشارە دروستبکرێتەوە لەماوەى سێ مانگدا، داواشى کردووە بەشەناوخۆیی بۆ خوێندکارە مەسیحییەکان لە موسڵ بکرێتەوە.

.

بە گوێرەى زانیارییەکانى ئەو قەشەیە، لەساڵى 2003 ژمارەى مەسیحییەکانى موسڵ نزیکەى 35 هەزار بووە، بەڵام لەماوەى 11 ساڵدا ژمارەکەیان بەردەوام ڕووى لە کەمبوونەوە کردووە، بەگوێرەى ئامارێکى ساڵى 2014یش، ژمارەى مەسیحییەکانى موسڵ بریتی بووە لە 15 هەزار کەس، لەوڕێژەیەش پاش شەڕى داعش تەنها 30 بۆ 40 کەسی مەسیحى گەڕاوەتەوە بۆ موسڵ و نیشتەجێ بووەتەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل